نیسان 28, 2020 07:12 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ھەڵس و کەوتی دەستوەردەرانەی ئەمریکا تێکدەری ئاسایشت، ئاشتی و  سەقامی ناوچەکەیە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەڵس و کەوتی دەستوەردەرانەی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیای بە تێکدەری ئاسایشت و ئاشتی و سەقامی ناوچەکە زانی.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی دووشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ «شی جین پینگ» سەرۆک کۆماری چین وتی: بۆ ئێران ئاسایشتی ناوچەکەو ڕێواوەکان گرینگە، بەڵام ھەڵس و کەوتی مەترسی داری ئەمریکا لەوانەیە ببێتە ھۆی تێکچوونی سەقامی ناوچەی کەنداوی فارس.

ڕۆحانی وێڕای رێزنان لە ھەڵوێستی دەوڵەتی چین لە بەرامبەر بایکۆێەکانی ستەمکارانەو نایاسایی ئەمریکا وتی: ئەمڕۆ جیھان لە ھەل و مەرجێکدایە کە ھەمووان پێویستیان بە یارمەتی و پشتگریی یەکترە، نەک ئەوەی کە بڕێک لە ھەڵس و کەوتێکی نامرۆڤانەدا بایکۆتە نایاسایی و دژەمرۆڤییەکانیان بەردەوام کەن.

ھەر لە پەیوەندییەگەدا سەرۆک کۆماری چینیش وێڕای شەرمەزار کردنی  ھەڵس و کەوتی ئەمریکا لە مەڕ بەردەوام کردنی بایکۆت و پێداگرتنی لەمەڕ داسەپاندنی ئەوپەڕی گوشار بە سەر ئێراندا، وتیشی: بە داخەوە ھێندێک لە وڵاتان بە نیازی کەڵکاژۆیی سیاسین لەم ڕەوشتە نالەبارە.

سەرۆک کۆماری چین وێڕای ئاماژە کردن بە دەستپێشخەرییەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ناوی «گەڵاڵەی ئاشتیی ھۆرمۆز» ئەو گەڵاڵەیەی بۆ ئاسایشتی ناوچەکە بە زۆر ئەرێنی نرخاندو ئاسایشنی کەنداوی فارسی بۆ سەقام و ئاشتیی جیھان بە پێویست زانی.

سەرپەیڤ