ئێران: ھەر ھەنگاوێک بۆ تێکدانی سەقام و ئارامیی لە عێراق شەرمەزار دەکەین
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران شەھید کرانی ژمارک لە ئەندامانی حەشدی شەعبیی بە دەست تاقمی تیرۆریستیی داعشی لە عێراق شەرمەزار کرد .
بە پێی راپۆرتی راگەیاندنی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران ، سەید عەباس موسەوی وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە بە ئاماژە بە ھەنگاوی تاوانکارانە و ترسەنۆکانەی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە شەھیدکردنی ژمارێک لە موجاھیدانی بەڕۆژووی حەشدی شەعبی لە مانگی موبارەکی رەمەزاندا ، گوتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران داکۆکی دەکات لە ھەوڵەکانی عێراق بۆ نەھێشتنی تیرۆریسم و دامەزرانی ئاشتی و سەقام لەو وڵاتەدا .
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران وێڕای دەربڕینی ھاوخەمیی لە گەڵ حکومەت و گەلی سەربەرزی عێراق ھیوای خواست وڵاتی گەورەی عێراق ھەرچی زووتر بە یەکدەنگی و ھەوڵی حکومەت و گەلی ئەم وڵاتە لە چنگ پاشماوەی کەمی نگریسی داعش کە بە یارمەتی ھەندێ حکومەت پێکھاتووە ، رزگاری بێت .