وشداریی سەرۆکی ئەنجومەنی گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەڵەب لە حاند ئەگەری پەلاماری هێزەکانی جولانی بۆ سەر کوردانی سووریا
هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود وئەشرەفییەی حەڵەب وێڕای ئاماژە بە جم و جوڵی نائاسایی دژی کوردانی لەو ناوچانەدا وشداری دا کە ئەو کارانە ببێتە هۆی پەلاماری ڕاستەوخۆی هێزەکانی جولانی بۆ سەر کوردانی سووریا لە داهاتوودا .
نوری شێخو هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە شاری حەڵەب ڕایگەیاند کە لەو دوو گەڕەکە کورد نشینە بڕێک جم و جوڵی نائاسایی دژی کوردانی دەبیندرێت و وشداری دا ئەگەر ئەوە هەیە کە لە داهاتوودا ئەم کردەوانە ببێتە هۆی پەلامار بۆ سەر کوردانی سووریا .ناوبراو وتی دۆخی ئەم گەڕەکانەی حەڵەب ئاڵۆزە و نزیکەی 15 ڕۆژ لەمەوبەر پەلامارێکی مێدیایی دژی دانیشتووانی ئەو ناوچە دەس پێی دەبێت و هەروا درێژەی هەیە . سەرۆکی ئەنجومەنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە وتی : ئەو پەلامارە مێدیاییە لە لایەن حکومەتی سووریاوە و بڕێک لایەنی فەرمی ئەنجام دراوە تا ناسەقامی و ئاڵوزی پەرە پێی بدرێت . ناوبراو هەروەها وتیشی : لە ڕوژانی ئەم دواییەدا خۆفڕەکان ی حکومەتی کاتی سووریا لە ئاسمانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە دەبیندرێت و هەر ئەم بابەتەش بووەتە هۆی نیگەرانی زوربەی دانیشتوانی ئەو دوو گەڕەکە .