May 05, 2020 17:14 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ئەمریکا ئەگەر لە بانگەشەکەی دا ڕاستبێژە، دەبا کۆتایی بە بایکۆتەکانی سەرئێران بھێنێت

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە بانگەشەکەی ئەمریکا لەمەڕ ئامادە بوونی وڵاتەکەی بۆ یارمەتی دانی ئێران لەمەڕ بەرنگار بوونەوەی کۆرۆنا وتی: ئەگەر ئەمریکییەکان ڕاست دەکەن، تاکە ڕێگا ئەمەیە کە بایکۆتە نایاساییەکانی سەر ئێران کۆتایی پێ بھێنن.

«حەسەن دۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «ئابێ شینزۆ» سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن، وێڕای ستایش کردنی دەوڵەتی تۆکیۆ لە بەر یارمەتییەکانی دۆستانەی بۆ ئێران لە بەرنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وتیشی:  لە ھەل و مەرجی دژواری بەرنگار بوونەوەی کۆرۆناو ھەروەھا شوێنھاتی پڕلەتەنگژەی ئابووری، بایکۆتە نایاساییەکانی ئەمریکا دژی گەلی ئێران توندتریش بووەتەوە.

ڕۆحانی بە دەربڕینی ئەمەی کە بۆ ڕزگار بوون لەم ڤایرۆسە ھیچ ڕێگایەک بێجگە لە ھاوکاریی نێوان تەواوی وڵاتان لە بەردەم دا نییە، وتیشی: بە توند بوونەوەی بایکۆتە نایاسایی و دژی مرۆڤییەکانی ئەمریکا، دەوڵەت و گەلی ئێران لە بواری کەرەستەو تفاقی پزیشکی و دابین کردنی خۆراک و داوودەرمان لەگەڵ گرفتی زۆردا بەرەوڕوو دەبنەوە.

«حەسەن دۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی  ھەروەھا وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی بەردەوامیی ھەوڵەکان بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەو جیھاندا وتیشی: ھەنگاوەکانی ئەمریکا لە ماوەی حەوتەکانی ئەم دواییە بووەتە ھۆی توند بوونەوەی ناکۆکی و ئاڵۆزییەکان لە عێراق و ناوچەی کەنداوی فارس.

سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن«دلبێ شینزۆ»ش لەم وتووێژە تەلەفۆنیەدا وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی ھاوکاریی نێوان تەواوی وڵاتان بۆ پەڕینەوە لەم قۆناغە سەختەی تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەیرانی ئابووریی جیھانی کە ھەر لەم دیاردەیەوە سەرچاوە دەگرێت، وتی:لەم ھەل و مەرجەدا پەرە پێ دانی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا جێگای نیگەرانییە.

«ئابێ شینزۆ» ئێرانی وەک وڵاتێکی گرینگ و کاریگەر لە دامەزراندنی ئاشتی و ئەھوەنی لە ناوچەکەدا ناوبردو وتیشی: تۆکیۆ لە سەر ھاوکارییەکانی لەگەڵ تاران لەم بوارەدا بەردەوام دەبێت.

ڕۆحانی و ئابێ ھەروەھا وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی گەشە پێدان و قوڵ کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و تۆکیۆ ھیودارییان دەربڕی کە بە ڕاپەڕێندرانی ڕێککەوتنەکانی پێشوو شایەتی پەرەسەندنی پەیوەندی و ھاومارییەکانی نێوان دوو وڵات بن لە بوئاری ئابووری و بازرگانی دا.  

 

سەرپەیڤ