ڕۆحانی: ئاڵو گۆڕ دروست کردن لە پیشەی کانزایی، وەڵامی لێبڕاوانەی ئێرانە بۆ پیلانەکانی ئیستیکباری جیھانی
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای پشت بەستن بە ڕێژەوژمارەی گەشەی کانزاکانی وڵات، پێی داگرت: پێکھێنانی ئاڵوگۆڕی گەورە لە لە پیشەی کانزایی، وەڵامی لێبڕاوانەی کرێکاران، ئەندازیاران و بەڕێوەبەرانی ئێرانییە بە پیلان و گوشارەکانی ئیستیکباری جیھانی.
«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە لە ئاھەنگی کەوتنەگەڕی گەڵاڵە نیشتیمانییەکانی پیشەسازیی مزی ئێران لە پارێزگای کرمان بەشێوەی ڤیدیۆکۆنفرانس، وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی پێشگرتن بە خاوفرۆشتنی بەرھەمەکانی وڵات لەوانە لە کەرتی کانزاکاندا وتیشی: سەرباری ھەل و مەرجی بایکۆت و تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ ئەوەی کە وڵات بتوانێ وێڕای دابین کردنی پێداویستییەکانی جەماوەر کاری ناردەش بە ئاراستەی بازی بەرھەمھێناندا بڕواتە پێشەوە، ھیچ ڕێگایەک بێجگە لە پەرە پێ دانی وەبەرھێنان لە ئاردا نییە.
«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەروەھا گەیەندرانی بارستایی ناردەی کەرتی مز بۆ نزیکەی ملیاردێک دۆلار لە ساڵی ڕابردووی ٢٠١٩ی لە لایەن لاوانی پسپۆڕی ئێرانییەوە بە جێگای شانازی زانی ، ئەویش سەرباری پەک کەوتنی بەشداریی بیانییەکان دوابەدوای خولی تازەی بایکۆت و گەمارۆکان.
ڕۆحانی وێڕای پێداگری لە سەر ئەمەی کە کانزا لەو کۆڵەکەسەرەکیانەی بازی بەرھەمھێنانە لە وڵات دا، ھیواداریی دەربڕی کە، لە ئەمساڵ دا دۆزینەوە، ڕادەست کردنی ئیش و کاری کانزایی بە خەڵک، فرۆشتن و ھەروەھا ڕاسپاردنی بە کەرتی تایبەتی و پێشگرتن بە خاوفرۆشتن لە ئێراندا ھەنگاوی باش ھەڵبگیرێت.
«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەر لە ئاھەنگەکەدا گەڵاڵەکانی تواندنەوەی مزی ئاندی، دامەزرانی ھەماری کۆنستانتێرەی مز، دروست کردنی کارگەی تیزاب و دامەزراندنی کارگەی بەرھەمھێنانی ئۆکسیژنی مز لە کۆگای مزی شاری بابەک لە پارێزگای کرمانیشی خستەگەڕ.