چاک بوونەوەی پتر لە ١١١ ھەزار کەس لە توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i381539-چاک_بوونەوەی_پتر_لە_١١١_ھەزار_کەس_لە_توشبووانی_ڤایرۆسی_کۆرۆنا_لە_ئێران
وەزارەتی تەندروستی و دەرمان و ڕاھێنانی پزیشکیی ئێران، ڕایگەیاند: ھەتا ئێستا ١١١ ھەزارو ١٧٦ کەس لە توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵات چاک بوونەتەوەو نەخۆشخانەکانیان بەجێ ھێڵاوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 27, 2020 16:08 Asia/Tehran
  • چاک بوونەوەی پتر لە ١١١ ھەزار کەس لە توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران

وەزارەتی تەندروستی و دەرمان و ڕاھێنانی پزیشکیی ئێران، ڕایگەیاند: ھەتا ئێستا ١١١ ھەزارو ١٧٦ کەس لە توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵات چاک بوونەتەوەو نەخۆشخانەکانیان بەجێ ھێڵاوە.

«کیانوش جەھانپوور» سەرۆکی ناوەندی پەیوەندیی گشتی و ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی و دەرمان و ڕاھێنانی پزیشکیی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێران، سەبارەت بە دوایین ڕێژەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران وتی: لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوو دووھەزارو ٨٠ نەخۆشی تازە ناس کراون.

جەھانپوور وتیشی: لە نێو توشبووانی تازەدا، ٤١٢ کەسیان خوێندراون و ٦٦٨ کەسیش پەیوەندییان بە توشبووانەوە ھەبووە کە ئەوانیش ناس کران و لە ئێستادا سەرجەم توشبووانی کۆڤیدی_١٩ لە ئێراندا گەییشتوونەتە ١٤١ ھەزارو ٥٩١ کەس.

سەرۆکی ناوەندی پەیوەندیی گشتی و ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی و دەرمان و ڕاھێنانی پزیشکیی ئێران، ھەروەھا ئاماژەی کردە گیان لەدەست دانی ٥٦ نەخۆش لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردووداو وتی: ئەوانەی لە بەر ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێراندا گیانیان لە دەست داوە گەییشتوونەتە حەوت ھەزارو ٥٦٤ کەس.

ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیھانیش گەییشتووەتە نزیکەی ٥ ملوێن و ٧٠٥ ھەزار کەس کە لەم ژمارەیە لانیکەم ٣٥٢ ھەزار کەس گیانیان لە دەست داوەو زیاتر لە دوو ملوێن و ٤٤٨ ھەزار کەسیش چاک بوونەتەوەو نەخۆشخانەکانیان بەجێ ھێڵاوە.