ته‌مووز 20, 2020 09:04 Asia/Tehran
  • موسەوی : ئێران ئامادەی وتووێژ لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکەیە

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران ، ئامادەیی تارانی بۆ وتووێژ لە گەڵ هەموو وڵاتانی ناوچەی رۆژاوای ئاسیای راگەیاند .

سەید عەباس موسەوی ئەمڕۆ دوشەممە بە ئاماژە بەوەی کە تاران خوازیاری سەقام و ئاسایش لە ناوچەی رۆژاوای ئاسیایە جەختی کردەوە ، ئێران هەمیشە باوەڕی بە وتووێژی نێوان وڵاتانی ناوچەکە بووە بە دوور لە دەستوەردانی بیانیەکان و تاکە رێگای سەقام و گەڕاەوەی ئاسایش ، تەنانەت رۆنەقی ئابووری لە هاریکاری دا دەبینێ .

موسەوی هەروەها بە ئاماژەی بەوەی کە ئێران لە بارەی عەرەبستان بە جاران سیاسەتی بنەمایی خۆیی راگەیاندووە وتیشی ، ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ حکومەت و کاربەدەستانی عەرەبستان کە چۆن و بە چ روانگەیەک وڵامی پێشنیاری ئێران بۆ هاریکاریی و وتووێژی ناوچەیی ئەدەنەوە .

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران دواجار گوتی : هیچ رێگایەک جگە لە وتووێژ بۆ چارەسەریی ئاشتیانەی خراپ لێکگەیشتن و ناکۆکیەکان نیە .

سەرپەیڤ