کانونی یه‌که‌م 20, 2025 14:57 Asia/Tehran

یەکشەممە 2025/12/21 کاتژمێر 04:30ی پاشنیوەرۆ بە کاتی ئێران و 04:00 ی پاشنیوەرۆ بە کاتی عێراق.

کەناڵی سەحەری کوردی تایبەتە بەرنامەی شەوی یەڵدا بەناوی"شەوی ڕووناکی" پێشکەش دەکات.لەمیانەی بەرنامەکەشدا ، بەڵگەفیلمی دابونەریتی ئەو شەوە لەنێو کوردان و خەڵکی ئێران پیشان دەدرێ و باسیان دەکرێت.چەن بەشێکی بەرنامەکە لەهەورامانەوە بەشێوەی زیندووە و پێوەندی ڕاستەوخۆش لەگەڵ ستودیۆی هەرێمی کوردستان دادەمەزرێ و پێشکەشکارەکان لەوێوە بەرنامە پێشکەش دەکەن.
مریەم باروتچیان و ژیان حەڵەبجەیی لە منداڵە ونبووەکانی کیمیابارانەکەی حەڵەبجەش ، میوانی بەرنامەکەن.
هەروەها  ڕادیۆ کوردی تاران کە ئەم ڕۆژانە پێی ناوەتە تەمەنی 80 ساڵانەوە ، لە بەیانی دوای شەوی یەڵداوە پەخشی خۆی لەسەر فرێکانسێکی دیاریکراو ، لە 4 سەعاتەوە بو 20 سەعات زیاد دەکات.

سەرپەیڤ