ته‌مووز 31, 2020 02:56 Asia/Tehran
  • قالیباف جێژنی قوربانی لە سەرۆک پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئیسلامی پیرۆز کرد

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران گەییشتنی جێژنی قوربانی لە سەرۆک پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئیسلامی پیرۆز کرد.

«موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا ڕوو لە سەرۆک پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئیسلامی وتیشی: لە ئێستادا کە لە بەر تەشەنای ھایرۆسی کۆرۆنا، جێبەجێ کردنی فەرزی مەناسکی حەججی تەمەتوع لە سەرزەوینی پیرۆزی وەحی مسۆگەر نابێت، چڕ بوونەوە لە سەر یەکگرتن و ھاوپشتی بە مەبەستی دابین کردنی تەندروستی، ئاسایشت و تەناھیی ئوممەتی گەورەی ئیسلامی گرینگترین ئەرکی کاربەدەستانە.

سەرۆک پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئیسلامیی ئێران وتیشی: ڕژێمی زایونی ئەم ھەل و مەرجەی گیرۆدەبوونی جیھان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەقۆزێتەوەو بۆ دابڕکردنی بەشگەلێکی مێژوویی و شارستانیانەو ئایینیی فەلەستین لە کەرتی ڕۆژئاوا ئەوپەڕی ھەوڵی خۆی بەکار دێنێ و دیارە بۆ پەڕینەوە لە وەھا قۆناغێکی ھەستیارو گرینگیش زیاتر لە ھەر کاتێکی تر پێویست بە پشتگری کردن لە ئارمانجەکانی گەلی فەلەستین دەکات.

ئەمڕۆ ھەینی دەھەمی زلحەججەی ١٤٤١ی کۆچیی مانگی ڕێککەوت لەگەڵ ٣١ی ژوئیەی ٢٠٢٠ ،جێژنی قوربانی پیرۆز یان جێژنی «اضحی» لە جێژنە گەورەکانی موسڵمانانە.

سەرپەیڤ