پیرۆزبایی ساڵگەڕی لەدایک بوونی متفەڕکی حەزرەتی ئیمام عەلی ئەلنەقی(ع)
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i384675-پیرۆزبایی_ساڵگەڕی_لەدایک_بوونی_متفەڕکی_حەزرەتی_ئیمام_عەلی_ئەلنەقی(ع)
ئەمڕۆ چوارشەممە پانزەی زلحەججەی ساڵی ١٤٤١ی کۆچیی مانگی ڕێککەوت لەگەڵ پێنجەمی ئوتی ٢٠٢٠، ساڵگەڕی لەدایک بوونی متفەڕکی ئیمام عەلی ئەلنەقی(ع) ئیمامی دەھەمی شێعەکان و لە ئەندامانی ماڵباتی پێغەمبەری سەردار(ص)ـە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 04, 2020 20:36 Asia/Tehran
  • پیرۆزبایی ساڵگەڕی لەدایک بوونی متفەڕکی حەزرەتی ئیمام عەلی ئەلنەقی(ع)

ئەمڕۆ چوارشەممە پانزەی زلحەججەی ساڵی ١٤٤١ی کۆچیی مانگی ڕێککەوت لەگەڵ پێنجەمی ئوتی ٢٠٢٠، ساڵگەڕی لەدایک بوونی متفەڕکی ئیمام عەلی ئەلنەقی(ع) ئیمامی دەھەمی شێعەکان و لە ئەندامانی ماڵباتی پێغەمبەری سەردار(ص)ـە.

حەزرەتی ئیمام عەلی ئەلنەقی(ع) لە ساڵی ٢١٢ی کۆچیی مانگی لە نزیکی شاری مەدینە لە دایک بوو و کەوتە بەر گۆشکردن و ڕێشاندانەکانی باوکی بەڕێزی ئیمامی جەواد(ع) و دوای کۆچی دوایی باوکی، ئیمامەت و ڕابەرایەتی کردنی کۆمەڵگای ئیسلامی گرتە ئەستۆ.

لەو ناسناوە ناسراوانەی ئیمام عەلی ئەلنەقی(ع) «ھادی» بە واتای ڕێشاندەرە.

ئیمامی ھادی (ع) بۆ ناساندنی ئیسلامی ڕاستەفینە ھەوڵێکی زۆری داو بە بەرپا کردنی کۆبوونەوەی جۆربەجۆر لە بارەی کێشەو پرسی بڕوایی و ھزری و کۆمەڵایەتی ، وەڵامی پرسیارو دڕدۆنگییەکانی دەدایەوە.

کۆمەڵێکی زۆر لە گەورەپیاوانی زانست و ئەدەب لای ئیمام عەلی ئەلنەقی(ع) کۆ دەبوونەوەو لە دەریای بێ پەڕی زانستی ئەو حەزرەتە بەھرەیان وەردەگرت.

ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، گەییشتنی ساڵگەڕی لەدایک بوونی حەزرەتی ئیمام عەلی ئەلنەقی(ع) لە ھەموو ھۆگرانی ماڵباتی عیسمەت و تەھارەت(ع) پیرۆز دەکات.