ئامادە بوونی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە باڵوێزخانەی لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i384880-ئامادە_بوونی_وەزیری_کاروباری_دەرەوەی_ئێران_لە_باڵوێزخانەی_لوبنان
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە بە ئامادە بوونی لە باڵوێزخانەی لوبنان لە تاران لێنووسی یادەوەریی قوربانیانی کارەساتەکەی بەیرووتی واژۆ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 09, 2020 10:16 Asia/Tehran
  • ئامادە بوونی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە باڵوێزخانەی لوبنان

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە بە ئامادە بوونی لە باڵوێزخانەی لوبنان لە تاران لێنووسی یادەوەریی قوربانیانی کارەساتەکەی بەیرووتی واژۆ کرد.

«موحەممەد جەوادی زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای واژۆ کردنی لێنووسی یادەوەریی قوربانیانی کارەساتەکەی بەیرووت، لەگەڵ بنەماڵەی ئەو قوربانیانەش دا ھاودەردیی دەربڕی.

زەریف چوارشەممەی ڕابردووش لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «شێربێل وەھبە»ی وەزیری دەرەوی لوبنان وێڕای ڕاگەیاندنی ھاودەردی لەگەڵ گەل و دەوڵەتی ئەم وڵاتە، ئامادە بوونی تارانی بۆ یارمەتی دان لە ڕووی دابین کردنی پێداویستییەکان، ژێرخان و ھەروەھا پێداویستییە دەستبەجێکان بە تایبەت لە بواری مرۆڤدۆستانە بە ئاگاداریی وەزیری دەرەوەی لوبنان گەیاند.