بەمزوانە گەورە بەرپرسێکی ئێرانی سەردانی لوبنان دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i384929-بەمزوانە_گەورە_بەرپرسێکی_ئێرانی_سەردانی_لوبنان_دەکات
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: سەفەری یەکێک لە بەرپرسانی پایەبەرزی وڵات بۆ لوبنان خەریکە پلانی بۆ دەکرێت و لە ڕۆژانی داهاتوو دا ڕادەگەیێندرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 10, 2020 11:21 Asia/Tehran
  • بەمزوانە گەورە بەرپرسێکی ئێرانی سەردانی لوبنان دەکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: سەفەری یەکێک لە بەرپرسانی پایەبەرزی وڵات بۆ لوبنان خەریکە پلانی بۆ دەکرێت و لە ڕۆژانی داهاتوو دا ڕادەگەیێندرێت.

 

 سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی ئەمڕۆیدا  بە ئاماژە بە ڕووداوەکەی لوبنان و تەقینەوە لە بەندەری بەیرووت وتی: ڕوودواێکی زۆر تاڵ و دڵتەزێن بوو و وەزیری دەرەوە و سەرۆک کۆمار لەگەڵ هاوتا لوبنانیەکانی خۆیان پێوەندیی تەلەفۆنیان گرت.

ناوبراو هەروەها وتیشی: هەندێک وڵات دەیانەوێت فێڵبازانە لەگەڵ خەڵکی لوبنان هاوخەمی بکەن. من پێشتریش وتوومە کە ئەگەر هەندێک وڵات ڕاستبێژن، ئەوا گەمارۆکان لەسەر خەڵکی لوبنان هەڵبگرن و نەبنە هاندەری خەڵکی لوبنان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە ئەگەری سەفەری بەرپرسانی ئێرانی بۆ لوبنانیش وتی: سەفەری یەکێک لە بەرپرسانی پایەبەرزی ئێران بۆ لوبنان خەریکە  پلانی بۆ دەکرێت و لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕادەگەیێندرێت. ئێمە بچینە لوبنان یا نەچین هەر لە تەنیشت خەڵکی ئەو وڵاتەداین.