ڕاپێچ کرانی پێنج تیمی شۆڤاری لە لایەن وەزارەتی ئیتیلاعاتی ئێرانەوە
یاریدەری دژی شۆڤاریی وەزارەتی ئیتیلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی ڕاپێچ کرانی پێنج تیمی شۆڤاریی سەربە دام و دەزگا ھەواڵگرییەکانی نیزامی زاڵیەتی خوازی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، یاریدەری دژی شۆڤاریی وەزارەتی ئیتیلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: ئەفسەرانی ھەواڵگریی بیانی بە بەھرەوەرگرتن لە شێوازی تێکچڕژاوو جۆربەجۆری ھەواڵگریانە، بە نیازی شۆڤاری کردن لە بارەی پزۆطە ناڤۆکی، سیاسی، ئابووری، سەربازی و ژێرخانی بوون بەمەبەستی تێکدانی بنچینە و پرۆژەکان و توندکردنەوەی بایکۆتی ملھوڕانەو ڕێگرتن لە دەستڕاگەییشتنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە زانست و تەکنۆلۆژیای نوێ و ھەروەھا دروست کردنی ئاڵۆزی لە پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ھاوتەریب.
بە وتەی یاریدەری دژی شۆڤاریی وەزارەتی ئیتیلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پەلەقاژەی دام و دەزگای شۆڤاریی ڕێکخراوەی ھەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا«سی ئای ئەی»، ڕێکخراوەی شۆڤاریی ڕژێمی زایونی «موساد» و بڕێک لە وڵاتانی ئەورووپی لە سای لە سەرھەست بوون و وریایی ھەواڵگریانەی ھێزەکانی ئاسایشتی ئێران ھەرەسی ھێنا.
ھاوکات، «غوڵامحسەین ئیسماعیلی» وتەبێژی ھێزی دادی ئێرانیش ئەمڕۆ باسی دەرکرانی بڕیاری یەکجاریی دەساڵ زیندانی کرد بۆ دوو سیخوڕو وتیشی: «مەسعود موساحیب» بە ناوی سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی دۆستایەتیی ئێران و نەمسا بە تاوانی شۆڤاری بۆ ڕژێمی ئیسرائیل و دەزگای سیخوڕیی ئاڵمانیا دەساڵ زیندانی بۆ بڕاوەتەوە کە ئەم بڕیارە لە ئێستادا جێبەجێ دەکرێت.
ئیسماعیلی وتیشی:«شارام شیرخانی»یش لە بەر شۆڤاری کردن بۆ بریتانیا لە بواری جۆربەجۆر دەساڵ زیندانی بۆ بڕاوەتەوەو ئەم بڕیارەش خەریکە جێبەجێ دەکرێت.