وەزیری بەرگریی ئێران : هاوکاریەکانی ئێران و ڕووسیا بۆ ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە و جیهانە
وەزیری بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران جەختی کرد هاوکاریەکانی ئێران و ڕووسیا بە پێی متمانە و لە چوارچێوەی دامەزراندنی ئاشتی و سەقامی ناوچەیە .
ئەمیر سەرتیپ " ئەمیر حاتەمی " لە پەراوێزی شەشەمین پیشانگای نێونەتەوەیی سەربازیی ڕوسیا لە مسکۆ وێڕای جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە هاوکاریەکانی دوو وڵات لە بەشە جۆراوجۆرەکان بۆ وێنە سەربازی سەرمەشقێکی زۆر باش بۆ هاوکاریەکانە وتیشی :ئەو هاوکاریانە کاریگەری پوزێتیڤی لەسەر ئاشتی و سەقامی ناوچەکە هەیە .
ئەمیر حاتەمی هەروەها ئاماژەی کردە ڕێککەوتنامەی هاوکاریی سەربازی تەکنیکی نێوان دوو وڵات و وتی : ئەو ڕێککەوتنامەیە بارستاگەلێکی زۆری بۆ هاوکاری دوو لایەنە بە دی هێناوە کە کڕینی کەرەستەی سەربازی یەکێک لەوانەیە .
وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەشێکی دیکە لە و وتووێژەدا ئاماژەی کردە هەڵەی ستراتژیکی حوکمدەرانی ئیمارات بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکان لە گەڵ ڕژیمی زایۆنی و جەختی کرد: دەسەڵاتدارانی ئیمارات تووشی هەڵەی زۆر بوونە کە دوایین هەڵەشیان پەلکێشکردنی ڕژیمی زایونی بۆ ناوچەی هەستیاری کەنداوی فارس بووە .