ئاب 24, 2020 21:16 Asia/Tehran
  • زەریف: میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان ناتوانێ ئاسایشت لە ڕژێمی زایونی بکڕێت

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی:میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان بۆ کڕینی ئاسایشت ڕوی لە ڕژێمی زایونی ناوە، کەچی ئیسرائیل ناتوانێ ئاسایشتی خۆشی دابین بکات.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەی وتاردانەکەی دا لە بارەی زنجیرە باسی «جیھانی بەدەم تێپەڕینەوە» وتی: زۆربەی وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس ئێرانی لێوە بەدەر بێت و لەم دواییەش دا عێراق، توشی کەمایەسیی دیموکراسین و بەشداریی خەڵکەکەیان لە دیاری کردنی چارەنووسی خۆیان، لە نزم ترین ئاست دایە.

زەریف پێشی داگرت: دیموکراسی و جەماوەر سالاری لە نێو زۆربەی وڵاتانی ھەرێمی کەنداوی فارس لەچاو وڵاتانی ناوچەکانی دیکەی جیھان کەمترەو دیارە ئەمەش نوقسانی و گرفتێک بۆ گەلانی ناوچەی کەنداوی فارس دێتە ئەژمار.

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: نزیک لە زۆربەی وڵاتانی باشووری کەنداوی فارس لەگەڵ دراوسێکانیاندا کێشەی خاک و ململانێیان ھەیەو جیا لەمە وڵاتانی عەرەب لەگەڵ وڵاتانی ناعەرەبیش مشت و مڕیانە.

زەریف جەختی لەوەش کردەوە کە، ناھاوسەنگیی جوگرافیایی و حەشیمەتی و سەرچاوە سروشتییەکان گرفتێکی بەبڕشتانەی دیکەی ناوچەکەیە کە بووەتە ھۆی ئەوەی کە وڵاتان بۆ دەستڕاگەییشتن بە سەرچاوەکان پەلاماری  دراوسێکانیان بدەن.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران تیشکی خستە سەر بڕیارنامە پێشنیار کراوەکەی ئەم دواییەی ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ درێژکردنەوەی بایکۆتی چەکەمەنیانەی سەر ئێرانیش و ئەم بێ ئەنجامییەی بۆ پێکھاتنی ھێندێک داڵوگۆڕ لە پەیوەندییە نێونەتەوەییەکاندا گەڕاندەوە.

سەرپەیڤ