ئاب 28, 2020 16:32 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: پێکھاتنی ڕۆژھەڵاتی ناڤینی تازە بە وەدەرنانی ئەمریکا لە ناوچەکە سەر دەگرێت

ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی ڕایگەیاند: پێکھاتنی ڕۆژھەڵاتی ناڤینی تازە بە وەدەرنانی یەکجاریی ئەمریکا لە ناوچەکە سەر دەگرێت.

«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی، ڕۆژی ھەینی لە توییتێکدا وێڕای ئاماژە کردن بە وتەکانی «برایان ھوک» نوێنەری پێشووی سەرۆک کۆماری بۆ کاروباری ئێران کە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ڕژێمی زایونی و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانی وەک پێکھاتنی ڕۆژھەڵاتی ناڤینی تازە لە قەڵەم دابوو، وتیشی: بڕیاردەرانی کۆشکی سپی دەبێ بزانن کە ڕۆژھەڵاتی ناڤینی تازە بە وەدەرنانی یەکجاریی ئەمریکا لە ناوچەکە سەر پێک دێت.

ئەمیر عەبدوڵڵاھییان وتیشی: ڕۆژھەڵاتی ناڤینی تازە بە دوورە لە ئامادە بوونی مانگادۆشە ئەمریکییەکان.

دوابەدوای ھەوڵی «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ  ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ڕژێمی زایونی و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان، ئەبوزەبی و تەلەبیب لە ١٣ی ئوت، لە سەر ئاسایی کردنەوەی تۆکمەوتەواوی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان ڕێک کەوتن.

سەرپەیڤ