ئاب 31, 2020 16:11 Asia/Tehran
  • فەرماندەی هێزی بەرگری ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران: ئاسمانی ناوچەکە لەژێر چاوەدێریمان دایە

فەرماندەی هێزی بەرگری ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران وتی: لە بواری فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان پێشکەوتنی هەزار و شەشسەدیمان هەبووە و ئەمڕۆکە دەتوانین بە پێی پێویست هەر فڕۆکەیەک بەرهەم بهێنین.

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر عەلیڕەزا سەباحی فەرد فەرماندەی هێزی بەرهری ئاسمانی ئەرتەش سەبارەت بە ڕۆڵێ سیستەمی ئاسمانیی ئەرتەش لە ئاسایشی وڵاتەکان، وتی: سیستەمی ئاسمانیی زیاتر لە ١٠٠ ساڵە کە پێکهاتووە و ئێستا زیاتر لە هەموو بوارەکانی پێویستی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانە.

ئەمیر سەباحی ئاماژەی کردە  پێشکەوتنە بەرچاوەکانی سیستەمی ئاسمانیی دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و وتی: لە ماوەی ئەم ساڵانەدا، سەرەڕای هەبوونی گەمارۆ، گوشار و هەرەشە لە سەر سیستەمی ئاسمانی زیاتر لە سەداسەد داهێنان و پێشکەوتنمان هەبووە.

فەرماندەی هێزی بەرگری ئاسمانی ئەرتەش بە وتنی ئەوەی کە سیستەمی بەرگری ئاسمانیی ئەرتەش بە باشی ئاسمانی ناوچەکەی لەژێر چاوەدێری دایە و هەموو جووڵەکان دەبینین، وتی: ئەمڕۆکە سیستەمی بەرگری ئاسمانیی ئەرتەش لە جیهان دا قسەی یەکەم دەکات و هەموو جووڵەکانی دوژمنی لە ژێرچاوەدێریدایە.

 

سەرپەیڤ