ڕێبەری مەزنی شۆدشی ئیسلامی: میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان خەیانەتی لە جیھانی ئیسلام، گەلانی عەرەب و وڵاتانی ناوچەکە کردووە
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زاوینی ، جەختی کرد: میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان خەیانەتی لە جیھانی ئیسلام، گەلانی عەرەب و وڵاتانی ناوچەکە و ھەروەھا فەلەستین کردووە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆدشی ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی سێ شەممە لە ڕێگای پەیوەندییەکی ڤیدیۆییەوە لە سی و چوارەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی سەرۆکان، بەڕێوەبەرانی پەروەردەو بارھێنانی ئێران جەختی کرد: خەیانەتی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان ھێندە ناخایەنێت، بەڵام ئەم پەڵە پڕ لە شەرمە بۆ ھەمیشە بەناوچاویانەوە دەمێنێتەوە.
ڕێبەری مەزنی شۆدشی ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە کاربەدەستانی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان دەرکەی ناوچەکەیان لە ڕووی زایونییەکان کردەوەو کێشەی فەلەستینیان کە کێشەی داگیرکرانی وڵاتێکە لە بیر بردووەتەوەو پەیوەندییەکانیان لەگەڵ داگیرکەران ئاسایی کردووەتەوە، وتیشی : گەلی فەلەستین لە ھەموو ڕوویەکەوە لەژێ گوشارێکی توندایە، کەچی ئەوانە دێن و لەگەڵ ئیسرائیلییەکان و دەست و پێوەندە چەپەڵە ئەمریکییەکانیان بۆ وێنە ئەو جولەکەیەی کە لەنێو بنەماڵەی «ترەمپ»دایە، دژی بەرژەوەندییەکانی جیھانی ئیسلام دەجوڵێنەوەو بەوپەڕی دڵڕەقییەوە لەگەڵ جیھانی ئیسلام ھەڵس و کەوت دەکەن.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆدشی ئیسلامیی ئێران، ھیواداریی دەربڕی کە، کاربەدەستانی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان خێرا لەخەو ڕابن و ئەوەی کردوویانە قەرەبووی کەنەوە.
ڕێککەوتنی نێوان ڕژێمی زایونی و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان شەپۆلێکی بەربڵاوی ناڕەزامەندیی لە لایەن تاقمەکانی فەلەستینی، وڵاتانی ناوچەکەو کۆمەڵێک لە کەسایەتییە سیاسییەکانی جیھانی ئیسلام وەڕێ خستووە.