دوایین ئاماری توشبووانی کۆرۆنا لە ئێران
ئهیلوول 05, 2020 14:57 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە وتنی ئەوەی کە 3708 نەخۆشی کۆرۆنایی باری تەندروستیان ناجێگیرە ڕایگەیاند کە لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 1894 تووشبووی نوێی کۆرۆنا ناسراون.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری، ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 1894 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە ئێران ناسراوەتەوە کە بەم پێیە تا ئێستا 384 هەزار و 666 کەس تووشی ئەو نەخۆشیە هاتوون.
ناوبراو بە ئاماژە بە 110 حاڵەتی گیان لەدەستدان لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو، گوتی : تا ئێستا 22 هەزار و 154 کەس لە تووشبووان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
لاری ژمارەی ڕزگار بووان لە کۆرۆناشی 332 هەزار و 131 کەس ڕاگەیاند.
وتیشی: باری تەندروستی 3708 تووشبووی کۆرۆنا لە وڵات ناجێگرە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.