ئیدانەکرانی بێ رێزی کردن بە قورئانی پیرۆز و پەیامبەری ئیسلام(دخ)
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i386173-ئیدانەکرانی_بێ_رێزی_کردن_بە_قورئانی_پیرۆز_و_پەیامبەری_ئیسلام(دخ)
کۆمەڵی جیھانیی لێک نزیک کردنەوەی ئایینزا ئیسلامیەکان لە بەیاننامەیەک دا ، بێ رێزی کردنی گۆڤاری شاڕڵ ئیبدۆ ی فەڕەنسی بە پەیامبەری ئیسلامی(دخ) و سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە سویدی شەرمەزار کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 07, 2020 14:46 Asia/Tehran
  • ئیدانەکرانی بێ رێزی کردن بە قورئانی پیرۆز و پەیامبەری ئیسلام(دخ)

کۆمەڵی جیھانیی لێک نزیک کردنەوەی ئایینزا ئیسلامیەکان لە بەیاننامەیەک دا ، بێ رێزی کردنی گۆڤاری شاڕڵ ئیبدۆ ی فەڕەنسی بە پەیامبەری ئیسلامی(دخ) و سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە سویدی شەرمەزار کرد .

کۆمەڵی جیھانیی لێک نزیک کردنەوەی ئایینزا ئیسلامیەکان رۆژی دوشەممە لە بەیاننامەیەک دا وێڕای دەربڕینی بێزاریی لەم ھەنگاوە نەزانانە و نالۆژیکانە رایگەیاند ، بێ رێزی کردنی سوکانە و پەیتایەیتای گۆڤاری قێزەوەنی شاڕڵی ئیبدۆ لە فەڕەنسە و سوتاندنی موسحەفی نورانیی قورئانی پیرۆز لە سوید نمونەی نەزانپەرستیی مۆدێڕن و دواکەوتنی فکریی و ئەخلاقیی چاخی ئێستایە . 

ئەم بەیاننامەیە دەشڵێ وەک چۆن موسوڵمانان  بەرامبەر ھەڵخەڵەتاوانی توندڕۆی ناسراو بە داعش ، لە مەسیحیان و ئێزدیان لە سوریا و عێراق و ھەروەھا حزبوڵڵای لوبنان بەرگریان لە ھاوڵاتیانی مەسیحیی خۆیان کرد ، ئێستاش واگونجاوە شوێنکەتوانی ئایینە تەوحیدیەکان لە رێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە ، کاردانەوەی گونجاو نیشاندەن . 

لە خۆپێشاندانی نایاسایی و بێ موڵەتی دژی ئیسلامیی 28 ی ئاب لە لایەن گروپە ڕاستگرە توندڕۆکانی سوید لە شاری ماڵمۆ قورئانێک ئاگردرا . 

گۆڤاری فەڕەنسی شاڕڵ ئیبدۆ ش سێشەممەی رابردوو لە پڕکێشیەکی نوێ دا کاریکاتێرە قێزەوەنەکانی لە بارەی پەیامبەری ئیسلام (دخ) دیسان بڵاوکردەوە .