ڕۆحانی: جەماوەری ئێران لە ھەمبەر سەرەڕۆیی و ملھوڕییەکانی ئەمریکا بە چۆک دا نایەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i386193-ڕۆحانی_جەماوەری_ئێران_لە_ھەمبەر_سەرەڕۆیی_و_ملھوڕییەکانی_ئەمریکا_بە_چۆک_دا_نایەن
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە بایکۆتەکانی ستەمکارانەو نادادگەرانەی ئەمریکا دژی تاران وتی: جەماوەری ئێران لە بەرامبەر ملھوڕی و زۆربێژیی زلھێزێکدا بە چۆک دا نایەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 08, 2020 08:22 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: جەماوەری ئێران لە ھەمبەر سەرەڕۆیی و ملھوڕییەکانی ئەمریکا بە چۆک دا نایەن

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە بایکۆتەکانی ستەمکارانەو نادادگەرانەی ئەمریکا دژی تاران وتی: جەماوەری ئێران لە بەرامبەر ملھوڕی و زۆربێژیی زلھێزێکدا بە چۆک دا نایەن.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی دووشەممە لە دیداری «ئیگناتسیۆ کاسیس» وەزیری دەرەوەی سوییسڕا لە تاران، بە دەربڕینی ئەمەی کە پێوەری لە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتاندا دەبێ داب و نەریتی نێونەتەوەیی و بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بێت، وتیشی: ئەمریکا لەمێژە بە نیازی سڕینەوەی کۆماری ئیسلامی و دەستوەردان لە کاروباری نێوخۆیی ئێرانە.

ڕۆحانی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ئێران پابەخندی داب و نەریتی نێونەتەوەیی و دانوستانە چەندلایەنەکان بووە، وتیشی: ھەر ڕۆژێکیش کە ئەمریکییەکان بڕیار بدەن کە واز لە ھەڵەکانیان بھێنن و بگەڕێنەوە بۆ بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشت و بەرجام، ڕێگاکەی کراوەیە.

سەرۆک کۆماری ئێران وێڕای ئاماژە کردن بۆ ھێندێک تاوانکاریی ئەمریکییەکان لەوانە بایکۆت و شەڕی ئابووریی دژی کۆماری ئیسلامی وتیشی: وڵاتانی دۆست و بیرئازرادی جیھان با لە بەرامبەر تیرۆریزم و ھەنگاوە نایاساییەکانی ئەمریکا بێ دەنگەی لێ نەکەن.

وەزیری دەرەوەی سوییسڕاش لە دیدارەکەدا وێڕای ئاماژە کردن بە سەدەمین ساڵی دامەزرانی پەیوەندیی سیاسی و دیپلۆماسیی نێوان دوو وڵات، ەیوەندییەکانی ئێران و سوییسڕای بە ھەرە باش و گەرم و گوڕ لێکدایەوەو لە سەر گەشە پێدان و قوڵ کردنەوەی زیاتری لە ھەموو بوارێکدا پێی داگرت.

«ئیگناتسیۆ کاسیس» وەزیری دەرەوەی سوییسڕا وێڕای ئاماژە کردن بە گرینگایەتیی ڕەچاوکردنی یاساوڕێسا نێوەنەتەوەییەکان لە لایەن ھەموو وڵاتانەوە، وتیشی: کەناڵە دراڤییەکەی سوییسڕا بۆ چارەسەریی گرفتەکانی سەرچاوەگرتوو لە بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی جەماوەری ئێران خراوەتەگەڕو سوییسڕا ھەوڵی کاراوبەکەڵک بوونی ئەم کەناڵە دەدات.