زەریف: ھەڵس و کەوتی چالاکانە لەگەڵ دراوسێکان ئەوبەرایەتیی سەرەکیی ئێرانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i386210-زەریف_ھەڵس_و_کەوتی_چالاکانە_لەگەڵ_دراوسێکان_ئەوبەرایەتیی_سەرەکیی_ئێرانە
وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین لە بارەی میوانداری کردنی وەزیری دەرەوەی ھیند لە تاران، ھەڵس و کەوتی چالاکانە لەگەڵ دراوسێکان بە ئەوبەرایەتیی سەرەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 08, 2020 19:35 Asia/Tehran
  • زەریف: ھەڵس و کەوتی چالاکانە لەگەڵ دراوسێکان ئەوبەرایەتیی سەرەکیی ئێرانە

وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین لە بارەی میوانداری کردنی وەزیری دەرەوەی ھیند لە تاران، ھەڵس و کەوتی چالاکانە لەگەڵ دراوسێکان بە ئەوبەرایەتیی سەرەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران زانی.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە ھەژماری توییتێرەکەی دا نووسی : لە دیدار لەگەڵ «سابرامانیام جایشانکار» وەزیری دەرەوەی ھیند لە بارەی پەرە پێ دانی پەیوەندیی دوو قۆڵی و ھاوکاریی بازرگانی و ھەروەھا بالەتگەلی گرینگی ناوچەیی ڕاوێژ کرا.

زەریف جەختیشی کرد:ھەڵس و کەوتی چالاکانە لەگەڵ دراوسێکان ئەوبەرایەتیی سەرەکیی ئێرانە

«سابرامانیام جایشانکار» وەزیری دەرەوەی ھیند بەرلە سەردانەکەی بۆ ڕووسیا، بۆ وتووێژ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێ شەممە سەردانی تارانی کرد.

گەشتەکەی وەزیری دەرەوەی ھیند بۆ ئێران دوای سەردانەکەی ڕۆژێک دواتری «ڕاج نات سینگ» وەزیری بەرەڤانیی ھیند بۆ تاران و دیدار لەگەڵ ئەمیری سەرتیپ «ئەمیر حاتەمی» وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزەچەکدارەکانی ئێران ئەنجامی گرت.