کاردانەوەی ئێران بە ئاسایی بووونەوەی پەیوەندی نێوان بەحرەین و رژێمی زایۆنی
ئهیلوول 12, 2020 14:37 Asia/Tehran
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: حکومەتی بەحرەین بە هەوڵێکی سووکانە پەنای بردووەتە ڕژێمی داگیرکەری قودس.
وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێڕای ئیدانە کردنی توندی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی دیپلۆماتیک لە نێوان بەحرەین و ئیسرائیل، ئەوەی بەهەوڵێکی سووکانە و شەرمێون لەلایەن بەحرەینەوە وەسف کرد.
ڕاشیگەیاند کە بەحرەین ئامانجەکانی فەلەستین و چەندین دەیە شەڕ و ڕەنجەڕۆیی خەڵکی فەلەستینی کردە قوربانیی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا.
لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە کە بێ گومان خەڵکی فەلەستین و موسڵمانان هەرگیز ئەو هەوڵەی بەحرەین لەبیر ناکەن و لە بیرەکان دا دەمێنێت و
بەرپرسانی بەحرەین لەمەوبەدوا هاوبەشی جەنایەتەکانی ئیسرائیل وەکوو سەرچاوەی هەڕەشەی هەمیشەیی بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و جیهانی ئیسلامن.