ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: ئەمریکا بە زەخت و زۆر خەریکی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیی نێوان عەرەبەکان و تەلەبیبە
ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی ڕایگەیاند: ئەمریکا بە زەخت و زۆر لە بەرامبەر وڵاتە عەرەبییەکانی قەراخی کەنداوی فارس، بە نیازی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیی ئەم وڵاتانە لەگەڵ ڕژێمی زایونییە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی ڕۆژی پێنج شەممە لە دیدار لەگەڵ «شتیفان شلێتس» باڵوێری نەمسا لە ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە مێژووی پەیوەندیی ٥٠٠ ساڵەی دوو وڵات، وتی: پەیوەندییە مێژووییەکان و دۆستایەتیی مێژینەی تاران و ڤییەنا پاڵپشتێکی لەبارە بۆ ھێزمەند کردن و پتەوکردنەوەی ھاوکارییەکان.
ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی وێڕای ڕەخنەگرتن لە ھەڵس و کەوتی ئیستیکبارییانەی کۆشکی سپی لەمەڕ نومایشی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و بەحرەین لەگەڵ ڕژێمی زایونی وتیشی: نومایشی ساختەی سازانی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و بەحرەین رلەگەڵ تەلەبیب بەس ئامانجی بانگەوازی ھەڵبژاردنەو ئەگەر ھەڵس و کەوتی ئیستیکباری و سوکایەتیکارانەی ئەمریکا لەم بوارەدا نەبایە، ئیدی پێویستی بە شانۆی قەرەقۆزئاسای ترەمپ لە بەرتارمەی کۆشکی سپی دا نەدەکرد.
«شتیفان شلێتس» باڵوێری نەمسا لە ئێرانیش لە دیدارەکەدا وێڕای پێداگرتن لە سەر جێ و شوێن و گرینگایەتیی ئێران لەمەڕ پاوەجێ کردن و دابین کردنی ئاسایشت لە ھاوکێشە ناوچەییەکان وتی: نەمسا ، ئێران بە وڵاتێکی گرینگ دەزانێ کە ڕۆڵێکی کاری لە ناوچەکەدا ھەیە بە تایبەت لە بواری خەباتی دژی تیرۆریزم و داعش.