دیداری وەزیری دەرەوەی عێراق لە گەڵ سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i387018-دیداری_وەزیری_دەرەوەی_عێراق_لە_گەڵ_سەرۆکی_کۆماری_ئیسلامیی_ئێران
وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ لە تاران چاوی کەوت بە سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 26, 2020 15:22 Asia/Tehran
  • دیداری وەزیری دەرەوەی عێراق لە گەڵ سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران

وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ لە تاران چاوی کەوت بە سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران .

فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کە بۆ پرس و راوێژکردن بە کاربەدەستانی ئێران سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە گەیشتە تاران ، لە گەڵ حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دیدار و تووێژی کرد .

 وەزیری دەرەوەی عێراق بەر لەوەش لە گەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران دیدار و تووێژی کردبوو .

 فواد حسێن لەم سەردانە دوو رۆژەدا لە بارەی جێبەجێ کرانی رێککەوتنەکانی سەردانی مانگی تەمووزی مستەفا کازمی سەروک وەزیرانی عێراق بۆ تاران لە گەڵ کاربەدەستانی باڵای ئێران وتووێژ دەکات .