بەعیدی نەژاد: بایکۆتە تازەکانی ئەمریکا دژی ئێران ڕێک تاوانی دژی مرۆڤانەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i387585-بەعیدی_نەژاد_بایکۆتە_تازەکانی_ئەمریکا_دژی_ئێران_ڕێک_تاوانی_دژی_مرۆڤانەیە
باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لەندەن بایکۆتە تازەکانی ئەمریکا دژی ئێرانی بە تاوانی دژی مرۆڤانە زانی و وتی: ڕژێمی ئەمریکا ھیچ سنوورێک بۆ تاوانی دژی جەماوەری خۆی و خەڵکانی دیکە ناناسێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 09, 2020 05:27 Asia/Tehran
  • بەعیدی نەژاد: بایکۆتە تازەکانی ئەمریکا دژی ئێران ڕێک تاوانی دژی مرۆڤانەیە

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لەندەن بایکۆتە تازەکانی ئەمریکا دژی ئێرانی بە تاوانی دژی مرۆڤانە زانی و وتی: ڕژێمی ئەمریکا ھیچ سنوورێک بۆ تاوانی دژی جەماوەری خۆی و خەڵکانی دیکە ناناسێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «حەمید بەعیدی نەژاد» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لەندەن شەوی ڕابردوو دوابەدوای ھاتنە ئارای ایکۆتە تازەکانی ئەمریکا دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە توییتێکدا نووسی: ئامانج لە بایکۆتە تازەکان دژی زۆربەی دامەزراوە بانکی و دراڤییەکانی ئێران، بەرتەسک کردنەوەی توانایی ئێران لە ڕووی ھێنانی کەل و پەلی پێویست لە بەرامبەر کۆڤیدی_١٩و لە ئەنجام دا تاوانکاریی تازە دژی مرۆڤایەتییە.

«بەعیدی نەژاد» وتیشی: ئەم ڕژێمە قیزەونەەی ئەمریکا ھیچ سنوورێک بۆ تاوانی دژی جەماوەری خۆی و خەڵکانی دیکە ناناسێت.