فەرماندەری گشتیی هێزەکان : خوێڕیە فڕهاوێژەکان لە ئەمریکا لە تواناییەکانی ئێران دەترسن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i387730-فەرماندەری_گشتیی_هێزەکان_خوێڕیە_فڕهاوێژەکان_لە_ئەمریکا_لە_تواناییەکانی_ئێران_دەترسن
فەرماندەری گشتیی هێزەکانی ئێران ، هۆکاری هەراو زەنای خوێڕیە فڕهاوێژەکان لە ئەمریکای لە بارەی توانایی بەرگریی ، موشەکیی و ناوچەی ئێرانی ، حیساباتی ورد و ئاوەزمەندانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ گەیشتن بەم تواناییانە زانی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 12, 2020 11:30 Asia/Tehran
  • فەرماندەری گشتیی هێزەکان : خوێڕیە فڕهاوێژەکان لە ئەمریکا لە تواناییەکانی ئێران دەترسن

فەرماندەری گشتیی هێزەکانی ئێران ، هۆکاری هەراو زەنای خوێڕیە فڕهاوێژەکان لە ئەمریکای لە بارەی توانایی بەرگریی ، موشەکیی و ناوچەی ئێرانی ، حیساباتی ورد و ئاوەزمەندانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ گەیشتن بەم تواناییانە زانی .

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی رۆژی دوشەممە لەپێوەندەیەکی ڤیدیۆیی دا لە گەڵ ئاهەنگی هاوبەشی دەرچوونی زانکۆ ئەفسەریەکانی ئیمان عەلی(ع) فەرمووی ، فڕهاوێژیی ئەمریکیەکان ، دەگەڕێتەوە بۆ ترس و دواکەوتووی ئەوان لەم وارەدا بەڵام دەبێ بێ لاکردنەوە لەم چەواشەکاریانە ، دەزگای حیساباتی عەقڵانی بپارێزرێ و کۆماری ئیسلامیی لە تێکڕای ئەم بوارانەدا دیسان دەچێتە پێش .

 حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها بە ئاکاژە بە دەربڕینی خۆشحاڵیی سەرۆکی ئەمریکا لە کێشە تێکەوتن لە ئابووریی وڵات و تاوانی دژی گەلی ئێران فەرمووی ، شانازی کردن بەم تاوانکاریە تەنیا لە کەسانی چەپەڵی وەک ئێوە دەوەشێتەوە .

فەرماندەری گشتیی هێزەکانی ئێران جەختی کردەوە ، هەڵبەت رەوشی ئەمڕۆی ئەمریکا بە هەزاران ملیار دۆڵار کورتهێنانی بودجە و دەیان میلیۆن برسی و مرۆڤی ژێر هێڵی هەژاری زۆر خراپە و گەلی ئێران بە دەسەڵاتی ئیمان و لێبڕانی نیشتمانیی و بە کوێرایی چاوی بەرپرسانی چەپەڵ و خایین و تاوانکاری ئەمریکا بەسەر کێشە و گرفتەکان دا زاڵ دەبێ و بایکۆتیش وەک کارتێک بۆ قایمکردنی راستەقینەی ئابووری  وڵات دەکار دێنێ .

 حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بەپێداگریی هەمدیسان لەسەر ئەم بابەتە کە چارەی کێشەکانی وڵات لە نێوخۆدایە ، فەرموی ، کێشە ئابووریەکان و گوزەرانی خەڵک بە مەرجی هەوڵی بێ وچانی بەرپرسان و بەڕێوەبەرایەتی بەهێز و تەواو و ماندوو نەناسانە و چڕبوونەوە لەسەر بەرهەمهێنانی نێوخۆ و چاولەدەستی دەرەوە نەبوون ، لە چارەسەری دێن و هەرا و قیڕەی شەلاتەکانی زاڵ بەسەر گەلی ئەمریکاش نابێ زەینی کەس بە خۆیەوە خەریک بکات .

فەرماندەری گشتیی هێزەکانی ئێران هەروەها بە ئاماژە بە گۆڕانکاری لە هەڕەشەکان ، بەرەنگاربوونەوەیانی بەستەوە بە پلانی نوێ و جەختی کردەوە ، لە توێژینەوەکانی زانکۆگەلی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەبێ پێشبینیی گەف و هەڕەشەی نوێ و ناسینی رێگاکانی بەرەنگاربوونەوەیان سەرنجی جددی پێ بدرێ .