داکەوتنی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i387762-داکەوتنی_فڕۆکەیەکی_بێ_فڕۆکەوان_لە_باکووری_ڕۆژئاوای_ئێران
فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شێ شەممە لە گردوپەڕی شارستانی سەرسنووریی «پارس ئاباد موغان» لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران کەوتە خوارەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 13, 2020 09:34 Asia/Tehran
  • داکەوتنی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران

فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شێ شەممە لە گردوپەڕی شارستانی سەرسنووریی «پارس ئاباد موغان» لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران کەوتە خوارەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «بێھروز ندایی» یاریدەری سیاسیی ، ئاسایشتیی پارێزگاری ئەردەبیل وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم ھەواڵە وتی: لە ئێستادا خەریکی لێکۆڵینەوەیەن لەمەڕ خودانەتیی ئەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە و چۆنیەتیی داکەوتنی لە کێڵگەکانی گوندێکی شارستانی سەرسنووریی «پارس ئاباد موغان».

بە قسەی ندایی داکەوتنی ئەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە ھیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە.

«پارس ئاباد موغان» دووھەمین شاری گەورەی پارێزگای ئەردەبیلە لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران.