وشداری دانی ئێران بە لایەنەکانی تێکھەڵچووی کێشەی قەرەباغ
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی ھەینی وشداریی دا بە ھەردووک لای کێشەی قەرەباغ لەمەڕ کەوتنی گوللەو ڕۆکێتەھاوێژراوەکانیان لە خاکی ئێران.
بە پێی ڕاپۆرتی، «سەعید خەتیب زادە» لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە گەوتنی چەند ڕۆکێتێکی جەنگی لە ناوچە سەرسنوورییەکانی ئێران وتیشی: ئەگەر بێتو ئەوجۆرە حەوانتەکارییانە بەردەوام بێت دیارە کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ھەروا کەمتەرخەم نابێ.
«خەختیب زادە» وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە وەھا خەمساردیگەلێک قەت جێگای قەبووڵ نییە،وتیشی: پارێزرانی ئەھوەنی و ئاسایشتی شارومەندانی ئێرانیی دانیشتووی ناوچە سەرسنوورییەکان ھێڵی سووری ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دێتە ئەژمار.
ھەر لەم پەیوەندییەدا «عەلی ئەمیری ڕاد» قایم قامی شارستانی «خودا ئافەرین» لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵاتی لە باکووری ڕۆژئاوای ئێرانیش ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند: لە ڕەوتی پێکدادانەکانی نێوان ھێزەکانی ئەرمینیاو کۆماری ئازەربایجان لە ناوچەی «قەرەباغ»، دە ڕۆکێتی جەنگی لە گوندەکانی «قولی بەیگلو» و « کەدخودالو» لەم شارستانە کەوتووە.
ھەر لە سەرەتای سەرھەڵدانی پێکدادانەکانی لە ناوچەی قەرەباغ ھەتا ئێستا پتر لە ٥٠ گولەھاوەن و ڕۆکێت لە گوندەکانی شارستانی «خودا ئافەرین» کەوتووە.