سەرەخۆشی بە بۆنەی ساڵگەڕی شەھید بوونی ئیمامی ھەشتەمی موسڵمانانی جیھان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i387909-سەرەخۆشی_بە_بۆنەی_ساڵگەڕی_شەھید_بوونی_ئیمامی_ھەشتەمی_موسڵمانانی_جیھان
سبەینێ شەممە ٢٩ی سەفەری ١٤٤٢ی کۆچیی مانگی ڕێککەوت لەگەڵ ١٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠، ساڵگەڕی شەھید بوونی حەزرەتی ئیمامی ڕەزا(ع)، ئیمامی ھەشتەمی موسڵمانانی جیھانە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 16, 2020 16:30 Asia/Tehran
  • سەرەخۆشی بە بۆنەی ساڵگەڕی شەھید بوونی ئیمامی ھەشتەمی موسڵمانانی جیھان

سبەینێ شەممە ٢٩ی سەفەری ١٤٤٢ی کۆچیی مانگی ڕێککەوت لەگەڵ ١٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠، ساڵگەڕی شەھید بوونی حەزرەتی ئیمامی ڕەزا(ع)، ئیمامی ھەشتەمی موسڵمانانی جیھانە.

حەزرەتی ئیمامی ڕەزا(ع) لە ساڵی ١٤٨ی کۆچیی مانگی لە شاری مەدینە چاوی بە دنیا ھەڵێناو لە دوایین ڕۆژی مانگی سەفەری ساڵی ٢٠٣ی کۆچیی مانگیش شەھید بوو.

سەردەمی ژیان و ئیمامەتی حەزرەتی ئیمامی ڕەزا(ع)،سەردەمی پەرەسەندنی ھۆگریی خەڵک بۆ ماڵباتی پێغەمبەری سەردار(ص) و گەشە کردنی بنکە جەماوەرییەکانی بنەماڵی عیسمەت و تەھارەت(ع) بوو.

بە پەرەسەندنی ھۆگریی خەڵک بەرەولای ئیمامی ھەشتەمیش ، مەئمونی خەلیفەی عەبباسی پیلانێکی دژی بەڕێزیان گێڕاو دەرمانداوو شەھیدی کرد.

جەماوەری ئێران ھەموو ساڵێک لە شەوو ڕۆژی ساڵگەڕی شەھید بوونی حەزرەتی ئیمامی ڕەزا(ع) بە ئامادە بوون لە حسەینییە، مزگەوت و ھەروەھا گڵکۆی پیرۆزی ئەو حەزرەتە لە مەشھەدی باکووری ڕۆژھەڵاتی ئێران و گڵکۆی حەزرەتی مەعسومە(س) لە شاری پیرۆزی قوم ھەڵکەوتوو لە باشووری تاران شین و ماتەمینیان دەگێڕا، کە ھەڵبەت ئەمساڵ لەبەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەم ڕێ و ڕەسمانە بە شێوەی ئۆنلاین و ریارەت لە ڕێگای دوورەوە بەڕێوە دەچن.

ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەییشتنی ساڵگەڕی شەھید بوونی حەزرەتی ئیمامی ڕەزا(ع) لە تەواوی موسڵمانان و بیرئازادانی دیکەی جیھان سەرەخۆشی دەکات.