کۆتایی ھاتنی ئۆتۆماتیکی بەربەستیی چەکەمەنیی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i387955-کۆتایی_ھاتنی_ئۆتۆماتیکی_بەربەستیی_چەکەمەنیی_ئێران
بەربەستیی چەکەمەنیی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای 10 ساڵ ئەمڕۆ یەکشەممە کۆتایی ھات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 18, 2020 04:02 Asia/Tehran
  • کۆتایی ھاتنی ئۆتۆماتیکی بەربەستیی چەکەمەنیی ئێران

بەربەستیی چەکەمەنیی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای 10 ساڵ ئەمڕۆ یەکشەممە کۆتایی ھات .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، کاژێر 3:30 سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 18 ی ئوکتوبر ، بەربەستی چەکەمەنیی ئێران لە پێنجەمین ساڵھاتی رێککەوتنی ناڤۆکی کۆتایی ھات و لەمەوبەدوا ئێران دەتوانێ لە بواری ھەناردە و ھاوردە چەک و تەقەمەنیی چالاکیی بکات . 

ھەڵوەشانی ئەم بەرەستیانە لە کاتێک دایە کە  ئەمریکا لە چەند مانگی رابردوودا ھەوڵێکی بەرفراوانیدا تا ئەم بەربەستیانە بەردەوام بن  بەو ئاڕاستەیەدا بڕیارنامەیەکیشی دا بە ئەنجوومەنی ئاسایش کە بە 11دەنگی بێلایەن ، 2 دەنگی ئا( ئەمریکا و کۆماری دومینیکەن) و 2 دەنگی نا( روسیا و چین ) واژۆ نەکرا و ئەمریکاش ناکام مایەوە .