تشرینی یه‌که‌م 22, 2020 08:25 Asia/Tehran
  • بەکارھێنرانی سیستێمی موشەکیی ئێرانی لە مەشقی « بەرەڤانیکارانی ئاسمانی ویلایەت»

سیستێمە خۆماڵیەکانی «مێرساد»ی ھێزی بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران و «تەبەس»ی ھێزی ھەوافەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە مەشقی ھاوبەش و کارامەی بەرگریی ئاسمانیی « بەرەڤانیکارانی ئاسمانی ویلایەتی ٩٩» ئامانجەکانی دوژمنی ھێرشبەریان لە ناوچەی مەشقەکە دایەبەر پەلامار.

«مەشقی کارامەی بەرگریی ئاسمانیی بەرەڤانیکارانی ئاسمانی ویلایەتی ٩٩» بە ھاوبەشیی نێوان ئەرتەش و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و بە سەرپەرشیتی و کۆنترۆڵی ئۆپراسیۆن لە لایەن بنکەی بەرگریی ئاسمانیی ئێرانەوە ڕۆژی چوارشەممە دەستی پێ کرا.

لەم بەشەی مەشقەکەدا دوای دۆزینەوەو ناس کردنی فڕۆکە بێ رفڕۆکەوانەکانی دوژمنی گریمانەیی لە بەرزاییەکی مام ناوەندی داو پێدزەکردنیان بۆ ناوچەی مەشقەکە،  ئامانجەکان سپێردرانە سیستێمە خۆماڵیەکانی «مێرساد»ی ھێزی بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران و «تەبەس»ی ھێزی ھەوافەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کە ئەوئامانجانەش کەوتنە بەر ھەڵمەتی ئەم سیستێمانەو لەنێو بران.

ئەنجام دانی ھەڵمەتی تەقەکردن و جوڵانی خێرای سیستێمەکانی بەرگری لە شوێنی جێگیر بوونیانەوە بۆ شوێنێکی دیکە لەو پرۆڤانەی مەشقەکە بوو کە بەمەبەستی ناس نەکرانی شوێنی جێگیر بوونی سیستێمەکانی بەرگری بە سەرکەوتوویی ئەنجامی گرت.

سەرپەیڤ