تشرینی یه‌که‌م 26, 2020 09:35 Asia/Tehran
  • فەرماندەی هێزی وشکانیی سپای پاسداران: ئێران گۆڕینی ژێئۆپۆلوتیکی سنوورەکان لە ناوچەکە قبووڵ ناکات

فەرماندەی هێزی وشکانیی سپای پاسداران جەختی کرد کە یەکپارچەیی وڵاتانی ناوچەکە بۆ ئێران گرینگە.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار محەمەد پاکپوور، فەرماندەی هێزی وشکانیی پای پاسداران لە سەردان کردنی سنوورەکانی باکووی ڕۆژاوای ئێران وتی: بۆ پاراستنی ئاسایش و ئەمنیەتی خەڵکی وڵات موجامەلەمان لە گەڵ کەس نییە و بە بڕشتین.

 ئەوەشی وت کە چەندین جار هۆشداریمان بە دوو وڵاتی ئازەربایجان و ئەرمەنستان داوە کە قبووڵی ناکەین ئاسایشی خەڵکی سنووری ئێمە تێک بدەن.

 سەبارەت بە بەهێز کردنەوەی ڕێوشوێنی بەرگرانەی ئەمنیەتیی لە سنووری هاوبەشی ئێران و ئەو دوو وڵاتەی کە ئێستا لە شەڕدان، سەردار پاکپوور ڕایگەیاند: ئێران ڕێز لە یەکپارچەیی وڵاتانی ناوچەکە دەگرێت و گۆڕانکاری لە ژێئۆپۆلتیکی سنوورەکان قبووڵ ناکات و ئەم بابەتە هێڵی سووری کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

سەرپەیڤ