زەنگەنە: سیاسەتەکانی ئەمریکا بۆ ڕێگری کردن لە ناردەی نەوتی ئێران توشی شکست ھاتووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i388391-زەنگەنە_سیاسەتەکانی_ئەمریکا_بۆ_ڕێگری_کردن_لە_ناردەی_نەوتی_ئێران_توشی_شکست_ھاتووە
وەزیری نەوتی ئێران دانرانی ناوی لەنێو پێڕستی بایکۆتەکانی ئەمریکادا وەک نیاشەنەیەکی شکست ھێنانی واشێنگتۆن زانی لە مەڕ بۆ ئاستی سیفر دایەزاندنی ناردەی نەوتی ئێران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 28, 2020 06:28 Asia/Tehran
  • زەنگەنە: سیاسەتەکانی ئەمریکا بۆ ڕێگری کردن لە ناردەی نەوتی ئێران توشی شکست ھاتووە

وەزیری نەوتی ئێران دانرانی ناوی لەنێو پێڕستی بایکۆتەکانی ئەمریکادا وەک نیاشەنەیەکی شکست ھێنانی واشێنگتۆن زانی لە مەڕ بۆ ئاستی سیفر دایەزاندنی ناردەی نەوتی ئێران.

«بیژەن نامدار زەنگەنە» وەزیری نەوتی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە کاردانەوە بەرامبەر بە دانرانی ناوی لە پێڕستی بایکۆتەکانی ئەمریکا لە توییتێردا نووسی: ئەم بایکۆتە کاردانەوەیەکی دۆش داماوانەیە بەرامبەر بە شکست ھێنانی سیاسەتەکانی ئەمریکا بۆ بە سیفر گەیاندنی ناردەی نەوتی ئێران.

زەنگەنە وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە سەردەمی یەک لایەنەخوازی لە جیھاندا بەسەر چووە، وتیشی: پیشەسازیی نەوتی ئێران پەک کەوتنی بۆ نییە.

وەزارەتی گەنجینەکانی ئەمریکا ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە وەزارەتی نەوتی ئێران و ڕێکخراوەکانی ھاوپەیوەندی و ھەروەھا بیژەنی نامداری زەنگەنە وەزیری نەوت و چەند کەسایەتییەکی دیکەی ھاوپەیوەند بە وەزارەتی نەوتی ئێرانی خستەنێو پێڕستی بایکۆتەکانیەوە کە ئامێرێکی پڕوپاگەندە بۆ ھەڵبژاردن دێتە ئەژمار.