عەراقچی : ڕوانگەی کۆماری ئازەربایجان بەرامبەر بە دەستپێشخەرییەکەی ئێران ئەرێنی بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i388436-عەراقچی_ڕوانگەی_کۆماری_ئازەربایجان_بەرامبەر_بە_دەستپێشخەرییەکەی_ئێران_ئەرێنی_بوو
یاریدەری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری سیاسی دوای ئاراستەکردنی دەستپێشخەرییەکەی ئێران بۆ چارەسەریی کێشەی قەرەباغ بە کارەدەستانی ئازەربایجان لەوانە سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، کاردانەوەی کاربەدەستانی باکوو بەرامبەر بە دەستپێشخەرییەکەی بە ئەرێنی لێک دایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 29, 2020 01:22 Asia/Tehran
  • عەراقچی : ڕوانگەی کۆماری ئازەربایجان بەرامبەر بە دەستپێشخەرییەکەی ئێران ئەرێنی بوو

یاریدەری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری سیاسی دوای ئاراستەکردنی دەستپێشخەرییەکەی ئێران بۆ چارەسەریی کێشەی قەرەباغ بە کارەدەستانی ئازەربایجان لەوانە سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، کاردانەوەی کاربەدەستانی باکوو بەرامبەر بە دەستپێشخەرییەکەی بە ئەرێنی لێک دایەوە.

«سەیید عەبباس عەراقچی» شەوی پێنج شەممە لە کۆتایی گەشتەکەی بۆ باکو لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران، وێڕای ئاماژە کردن بە دیدارەکانی لەگەڵ کاربەدەستانی کۆمارڕی ئازەربایجان وتی: بە تێکڕایی شێوازی ھەڵس و کەوتی کاربەدەستانی ئەم وڵاتە لەوانە «ئیلھام عەلی ئۆف» سەرۆک کۆماری ئازەرڕبایجان بەرامبەر بە دەستپێشخەرییەکەی ئێران بۆ چارەسەریی کێشەی «قەرەباغ» ئەرێنی بوو.

ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئەو دەستپێشخەرییە لە مۆسکۆو یەریڤان و ئانکاراش تاوتوێ دەکرێت، ھیواداری دەربڕی کە دەستپێشخەرییەکەی ئێران بە تەفەدنجێکی زیاترەوە بتوانێ بەستێن بۆ جوڵانەوەیەکی بەکۆمەڵ بۆ چارەسەریی قەیران و کەم کردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی پێکدادانەکانی دوو وڵاتی ئەرمینیاو کۆماری ئازەربایجانی لێ بکەوێتەوە.