عەراقچی بەرەو یەریڤان وەڕێ کەوت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i388478-عەراقچی_بەرەو_یەریڤان_وەڕێ_کەوت
ناردراوی تایبەتیی سەرۆک کۆماری ئێڕانی ئیسلامی کە بە مەبەستی ناساندن و شی کردنەوەی دەستپێشخەرییەکەی ئێران لەمەڕ کۆتایی ھێنان بە کێشەی قەرەباغ دوای باکوو سەردانی ڕووسیای کرد بوو، مۆسکۆی بەرەو یەریڤانی پێتەختی ئەرمینیا بەجێ ھێڵا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 29, 2020 20:42 Asia/Tehran
  • عەراقچی بەرەو یەریڤان وەڕێ کەوت

ناردراوی تایبەتیی سەرۆک کۆماری ئێڕانی ئیسلامی کە بە مەبەستی ناساندن و شی کردنەوەی دەستپێشخەرییەکەی ئێران لەمەڕ کۆتایی ھێنان بە کێشەی قەرەباغ دوای باکوو سەردانی ڕووسیای کرد بوو، مۆسکۆی بەرەو یەریڤانی پێتەختی ئەرمینیا بەجێ ھێڵا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«سەیید عەباس عەراقچی» یاریدەری وەزیری کاروباری دەرەوەو ناردراوی تایبەتیی سەرۆک کۆماری ئێڕانی ئیسلامی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی قەرەباغ، ڕۆژی پێنج شەممە دوای کۆتایی ھاتنی دانوستانی لەگەڵ «ئاندری ڕۆدێنکۆ» نوێنەری تایبەتیی ڕووسیا بۆ کاروباری قەرەباع و «سێرگێئی ڕیابکۆف» ھاوتای ڕووسیی خۆی بۆ کاروباری بەرجام وتی: دەستپێشخەرییەکەی تاران لە بارەی کێشەی قەرەباغەوە لە سەر بنەمای مرۆڤ دۆستی و سەرتجدانی خواستی لایەنە تێکھەڵچووەکان ئامادە کراوەو پێشنیار دراوەو لە ئێستاش دا چاوەڕوانین ھەردووک لا وەڵاممان بدەنەوە.

عەراقچی وێڕای ئاماژە کردن بە ناوەڕۆکی دانیشتنەکانی لە مۆسکۆ وتیشی: ئێران و ڕووسیا ھەڵوێست و ڕوانگەیەکی ھاوبەشیان پەیوەست بە کێشەی قەرەباغەوە ھەیە.