تێکشکاندنی ئامانجە زەوینیەکان لە لایەن سیخۆ 24 کان لە مەشقی سەربازیی لە ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i388621-تێکشکاندنی_ئامانجە_زەوینیەکان_لە_لایەن_سیخۆ_24_کان_لە_مەشقی_سەربازیی_لە_ئێران
فڕۆکە ستاتژیکیەکانی سیخۆ 24 لە مەشقی سەربازیی دەسەڵاتی ئاسمانیی " فیداییانی حەریمی ویلایەت " لە ناوەندی ئێران ، ئامانجەکانی دوژمنی گریمانەییان تێکشکاند .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 02, 2020 13:18 Asia/Tehran
  • تێکشکاندنی ئامانجە زەوینیەکان لە لایەن سیخۆ 24 کان لە مەشقی سەربازیی لە ئێران

فڕۆکە ستاتژیکیەکانی سیخۆ 24 لە مەشقی سەربازیی دەسەڵاتی ئاسمانیی " فیداییانی حەریمی ویلایەت " لە ناوەندی ئێران ، ئامانجەکانی دوژمنی گریمانەییان تێکشکاند .

قۆناغی سەرەکیی و فازی ئوپەراسیۆنی مەشقی سەربازیی دەسەڵاتی ئاسمانیی " فیداییانی حەریمی ویلایەت " سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ دوشەممە بە ناوی یا سادقی ئالی موحەمەد لە ئیسفەهانی ناوەندی ئێران دەسپێبوو .

بە وەی ئەمیری سەرتیپ فەرهاد گودەرزی وتەبێژی نۆهەمین مەشقی سەربازیی دەسەڵاتی ئاسمانیی " فیداییانی حەریمی ویلایەت " لەم قۆناغەدا جیا لە هەڵمەتی سەرکەوتوانەی  فڕۆکە جەنگیەکانی سیخۆ 24 ، فڕۆکەکانی ئێف 14 و میگی 29 ش بە ئەنجامدانی هەڵمەتی جەنگی ئاسمانیی ، هەلومەرجی شەڕیان لە مەیدانی ڕاستەقینەدا سەرکەوتوانە ئەنجامدا .

بەر لەوەش فڕۆکە جەنگیەکاین ئێف 5 و ساعیقە ، ئامانجی گرنگی دوژمنی گریمانەییان بە ڕۆکێای ئێرانی تێکشکاند .