تشرینی دووه‌م 05, 2020 19:56 Asia/Tehran
  • ئامادە بوونی زەریف لە کۆبوونەوەی ھاوبەشی ڤەنزۆئیلاو ئێران بۆ بەرەڤانی کردن لە جیھانی نوێ

وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ئێران و ڤەنزۆئیلا لە کۆبوونەوەی ھاوبەشی ڤەنزۆئیلاو ئێران بە مەبەستی بەرەڤانی کردن لە ئەو جیھانە نوێیەی کە خەریکی پێم ھاتنە، بەشدارییان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی قەرمانگەی گشتییی دیپلۆماسی و وتەبێژیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی ئێران کە بۆ دیدارو وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ڤەنزۆئیلا لە کاراکاس دا بەسەر دەبات، لە دانیشتنێکی ھاوبەش دا بە ئامادە بوونی «خۆخێ ئێرئاسا» وەزیری دە رەوەی ڤەنزۆئیلا لە «دامەزراوەی سامۆئێل ڕابینسۆن» بە تەوەری « ڤەنزۆئیلاو ئێران بەرەڤانی لەو جیھانە نوێیەی خەریکی پێکھاتنە، بەرەڤانی دەکەن» بەشداریی کردو ڕوانگەکانی خۆی لەم پەیەوەندییەدا ڕوون کردەوە.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە یەکەم وێستگەی گەشتەکەی بۆ سێ وڵاتی ئەمریکای لاتین، کوباو بولیڤی و ڤەنزۆئیلا، ڕۆژی چوارشەممە گەییشتە ڤەنزۆئیلا.

سەرپەیڤ