ناردنی یەکینەی کاردانەوەی خێرای بەرگریی ئاسمانیی بۆ ناوچە سنووریەکانی باکووری رۆژاوای ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i388914-ناردنی_یەکینەی_کاردانەوەی_خێرای_بەرگریی_ئاسمانیی_بۆ_ناوچە_سنووریەکانی_باکووری_رۆژاوای_ئێران
یەکینەی کاردانەوەی خێرای بەرگریی ئاسمانیی بۆ ناوچە سنووریەکانی باکووری رۆژاوای ئێران نێردرا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 09, 2020 09:41 Asia/Tehran
  • ناردنی یەکینەی کاردانەوەی خێرای بەرگریی ئاسمانیی بۆ ناوچە سنووریەکانی باکووری رۆژاوای ئێران

یەکینەی کاردانەوەی خێرای بەرگریی ئاسمانیی بۆ ناوچە سنووریەکانی باکووری رۆژاوای ئێران نێردرا .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، فەرماندەری بەرگریی ئاسمانیی باکووری ئێران ئەمڕۆ دوشەممە گوتی ، ئەم یەکینەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی ئاسمانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەهێزکردنی هێزەکانی باکوری رۆژاوای ئێران بۆ ئەم ناوچەیە نێردراوە .

سەرتیپ عەلی ئەکبەڕ عەباس تەجەدود گوتیشی هێڵی سووری هێزە چەکدارەکانی ئێران ، هەڕەشە کردن لە ئاسایشی خەڵک و یەکپارچەیی خاکی ئێران و دوژمنان بزانن ئەگەر بچوک ترین جوڵە لە دژی ئاسایشی نیزامی ئیسلامیی ئەنجام بدەن بە توندی هەڵسوکەوتیان لە گەڵ دەکرێ .

بەشێک لە  ناوچە سنووریەکانی پارێزگەی  ئازەربایجانی  رۆژهەڵات لە نزیک هێڵەکانی ناوچەی قەرەباغن کە ئازەربایجان و ئەرمەنستان لەسەری لە شەڕدان و تا ئێستا دەیان رۆکێت و گوللە هاوەن لەوێوە کەوتووەتە خاکی ئێران  لە دەربەری شاری خودائافەرین .