سەرکردەی گروپێکی تیرۆریستیی سەر بە ئاژانسی ھەواڵگریی عەرەبستان کەوتەداو
«فرج الله چعب» سەرکردەی تاقمی تیرۆریستیی «حرکة النضال العربی لتحریر الأحواز» سەر بە ئاژانسی ھەواڵگریی عەرەبستانی سعودی بە دەستی ھێزەکانی وەزاڕەتی ئیتلاعاتی ئێران دەسگیر کرا .
وەزاڕەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاگاداریەک دا راگەیاند : «فرج الله چعب» سرکرده ی گروپی تیرۆریستی «حرکة النضال العربی لتحریر الأحواز»، سەبەبکاری سەرەکیی پەلاماری تیرۆریستیی 22 ی ئەیلوولی 2018 لە باشووری رۆژاوای ئێران ، ناسرا و گیرا .
بە پێی راگەیاندنی وەزاڕەتی ئیتلاعاتی ئێران ، سەرکردەی گروپی تیرۆریستیی «حرکة النضال» لە ساڵانی رابردوودا بەنیازی ئەنجامدانی چەندین ھەڵمەت لە تاران و خوزستان بوو و لەم دواییانەدا خەریکی پلانداڕشتن بۆ ھەڵمەتێکی تێرۆریستیی نوێ بوو کە بە ئاگاداریی ھەواڵگریی ھێزە ھەواڵگریەکانی ئێران ناکام مایەوە .
«حرکه النضال العربی لتحریر الاحواز»، «جبهه العربیه لتحریر الاهواز» و «حزب النهضه العربی لتحریر الاهواز» لە گروپە تیرۆریستیەکانی سەر بە الاحوازیە ن
ئەم تاقمە تیرۆریستە بانگەشەی جیابوونەوە و سەربەستیی خوزستان لە ئێران دەکات بە ھەڵمەتی تیرۆریستیی و چەکداری .
زۆربەی ئەندامانی گروپی تیرۆریستیی ئەلئەحوازیە لە ھۆلەند و دانمارک و سوید نیشتەجێن .
تیرۆریستانی ئەلئەحوازیە ، 22 ی ئەیلوولی 2018 لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی ئاھەنگی مەشقی سەربازیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران لە شاری ئەھواز ، تەقەیان لە خەڵکی بینەر کرد کە لە ئەنجام دا 25 کەس شەھید و زیاتر لە 60 کەس بریندار بوون .