پەرلەمانی ئێران : رژێمی زایۆنی باجی تیرۆری شەھید فخری زادە ئەداتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i389783-پەرلەمانی_ئێران_رژێمی_زایۆنی_باجی_تیرۆری_شەھید_فخری_زادە_ئەداتەوە
ئەندامانی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە دەستی رژێمی پیاوکوژی زایۆنی لە تیرۆری شەھید موحسین فەخری زادە تەواو ئاشکرایە ، رایانگەیاند : دەستوپێوەندەکانی رژێمی زایۆنی بێگومان باجی ئەم رووقاییمیەی خۆیان بە شێوەی گونجاو ئەدەنەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 29, 2020 09:56 Asia/Tehran
  • پەرلەمانی ئێران : رژێمی زایۆنی باجی تیرۆری شەھید فخری زادە ئەداتەوە

ئەندامانی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە دەستی رژێمی پیاوکوژی زایۆنی لە تیرۆری شەھید موحسین فەخری زادە تەواو ئاشکرایە ، رایانگەیاند : دەستوپێوەندەکانی رژێمی زایۆنی بێگومان باجی ئەم رووقاییمیەی خۆیان بە شێوەی گونجاو ئەدەنەوە .

ئەندامانی پەرلەمانی ئێران رۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەک دا گوتیان : کارەساتی تاڵی تیروری دوکتور موحسین فەخری زادە زانای ناڤۆکی و بەرگریی ئێران ، ھەموو خەڵکی ئێرانی خەمبار کردووە . 

ئەم بەیاننامەیە دەشڵێ : ئەگەرچی دەستوپێوەندەکانی رژێمی زایۆنی ناتوانن تێبگەن کە زانستی ناڤۆکی و بەرگریی وڵات خۆجێیی بووە ، بەڵام بێگومان باجی ئەم تاوانە ئەدەنەوە .

ئەندامانی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران جەختیانکردەوە لەسەر پێویستیی ژیاندنەوەی پیشەسازیی ناڤۆکیی وڵات لە رێگەی کۆتایی ھێنان بە جێبەجێکردنی خۆبەخشانەی پرۆتۆکۆلی پەیوەست و رێگرتن لە درێژەی پشکنینەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی .