ڕۆژی ڕێزنان لە میرزا کوچەک خان، سەرداری خەباتکاری بزوتنەوەی دارستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i389841-ڕۆژی_ڕێزنان_لە_میرزا_کوچەک_خان_سەرداری_خەباتکاری_بزوتنەوەی_دارستان
ئەمڕۆ سێ شەممە ١١ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٩ی کۆچیی ھەتاوی ڕێککەوت لەگەڵ یەکەمی سپتامبەری ٢٠٢٠ ساڵگەڕی ڕێزنان لە میرزا کوچەک خانی جەنگەڵییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 01, 2020 06:11 Asia/Tehran
  • ڕۆژی ڕێزنان لە میرزا کوچەک خان، سەرداری خەباتکاری بزوتنەوەی دارستان

ئەمڕۆ سێ شەممە ١١ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٩ی کۆچیی ھەتاوی ڕێککەوت لەگەڵ یەکەمی سپتامبەری ٢٠٢٠ ساڵگەڕی ڕێزنان لە میرزا کوچەک خانی جەنگەڵییە.

میرڕزا یونێس ناسراو بە لە میرزا کوچەک خانی جەنگەڵی ١٢ی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٨٨٠ لە گەڕەکی «ئوستاد سەرا»ی ڕەشتی باکووری ئێران لەدایک بوو. بە گەنجی دەستی کرد بە خوێندنی وانەو زانستە ئایینییەکان و ھەر لەوکاتەش دا ئەندامێکی ھێزە شۆڕشگێڕەکان بوو کە لە ڕەوتی بزوتنەوەی مەشروتەدا توانی بوویان دەست بگرن بە سەر تاراندا.

میرزا کوچەک خانی جەنگەڵی مامۆستایەکی ئایینیی خەباتکار بوو کە بۆ سەربەخۆیی ئێران و ڕزگار کردنی لە شەڕی بیانییەکان بزوتنەوەیەکی گەورەی لە باکووری وڵات دا پێکھێناو ھەتا پێی گیان بەرنگاری ئیستیکبار بووەو لە پاشان وێڕای بەرھەڵستی ڕووسیاو بریتانیا بناغەی یەکەم کۆماری جەماوەریی لە ئێراندا ڕۆنا.

میرزا کوچەک خانی جەنگەڵی پاش چەندین دەیە خەبات و بەشەڕھاتن دژی حکومەتی ملھوڕی پاشایەتی و ئاغە بیانییەکانی، بە ژمارەیەکی کەمی ھاوڕێکانی بۆ خرکردنەوەی ھێز بەرەو «خەڵخاڵ» وەڕێ کەوت کە سەرەنجام دووھەمی دیسامبەری ١٩٢١ لە چیاکانی «تاڵش» توشی بەفروکڕیوە ھات و شەھید کرا.

بە شەھید بوونی میرزا کوچەک خانی جەنگەڵی بزوتنەوەی دارستانیش بە خاڵی کۆتایی خۆی گەییشت و لەبەریەک ھەڵوەشایەوە.