پێداگریی زەریف لەسەر وشیاری و هاوبیری زیاتری نێوان ئێران و سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i390087-پێداگریی_زەریف_لەسەر_وشیاری_و_هاوبیری_زیاتری_نێوان_ئێران_و_سوریا
وەزیری دەرەوەی ئێران لەسەر وشیاری و هاوبیریی زیاتر لە نێوان ئێران و سوریا و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە جەختی کردەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 07, 2020 14:25 Asia/Tehran
  • پێداگریی زەریف لەسەر وشیاری و هاوبیری زیاتری نێوان ئێران و سوریا

وەزیری دەرەوەی ئێران لەسەر وشیاری و هاوبیریی زیاتر لە نێوان ئێران و سوریا و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە جەختی کردەوە .

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە لە چاوپێکەوتنی فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا لە تاران وێڕای دەربڕینی رەزامەندیی لە درێژەی پرۆسەی سیاسیی لە سوریا ، جەختی کردەوە لەسەر پشتیوانی کردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە رەوتی ئاستانە و بەڕێوەچوونی جڤینی ئەمدواییانەی ئاوارەکانی بە باش لێکدایەوە .

وەزیری دەرەوەی سوریاش لەسەر لێبڕاوایی حکومەتی سوریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم جەختی کردەوە و هاریکاریی هاوبەش لە گەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لەم بوارەدا بە گرنگ و هەنگاوێکی بنەڕەتی لەپێناو گەڕانەوەی ئاشتی و ئارامیی بۆ سوریا زانی .