زەریف: بایکۆتەکانی دژی ئێران، زیاتر لە ھەر لایەک کۆمپانیاکانی ئەمریکای زیانمەند کردووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i390485-زەریف_بایکۆتەکانی_دژی_ئێران_زیاتر_لە_ھەر_لایەک_کۆمپانیاکانی_ئەمریکای_زیانمەند_کردووە
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران،ئەمریکا دژی ئێرانی زیاتر بە زیانی کۆمپانیاکانی خودی ئەو وڵاتە زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 18, 2020 02:59 Asia/Tehran
  • زەریف: بایکۆتەکانی دژی ئێران، زیاتر لە ھەر لایەک کۆمپانیاکانی ئەمریکای زیانمەند کردووە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران،ئەمریکا دژی ئێرانی زیاتر بە زیانی کۆمپانیاکانی خودی ئەو وڵاتە زانی.

«موحەممەد جەواد زە ریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە توییتێکدا ڕوو لە «مایک پەمپێئۆ» وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نووسی: بایکۆتەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زیاتر لە ھەمووان زیانی بۆ کۆمپانیاکانی خودی ئەو وڵاتە ھەبووە.

زەریف وتیشی: بەرتەسکییەکانی خۆتان، لە ڕاستی دا کۆمپانیاکانی ئەمریکای لە دەرەوەی بازاڕی ئێران لەو ھەموو سەرچاوە مرۆڤی و سروشتیە دەگمەنە بێ بەری  کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوەش کردەوە،سیاسەتی ئەوپەڕی گوشارتان، گرێبەستی بوئینگی بۆ فرۆشتنی ٨٨ فڕۆکەی ناسەربازیی ھەڵوەشاندەوە کە ئەوەش نەک ھەر زیانی گیانیی بۆ شارومەندانی ئێرانی ھەبوو، بەڵکو ھەلی ئیش و کاریشی لە کیسی ئەمریکییەکان دا.

«مایک پەمپێئۆ» وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وتووێژێکدا لەگەڵ «واشێنگتۆن ئێگزمینەر» لە وتەگەلێکی دوژمنکارانەو بێ بەڵگەدا ھێندێک بانگەشەی لە بارەی ڕەوشتی ئابووریی ئێران ھێنا بووە ئاراوە.