زەریف: ترەمپ بەرپرسی شوێنھاتی ھەرچەشنە سەرەڕۆییەکە لە ڕۆژانی کۆتایی ھاتنی ماوەی پۆستەکەی دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i390758-زەریف_ترەمپ_بەرپرسی_شوێنھاتی_ھەرچەشنە_سەرەڕۆییەکە_لە_ڕۆژانی_کۆتایی_ھاتنی_ماوەی_پۆستەکەی_دا
وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە بوختانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: «دۆناڵد ترەمپ» بەرپرسی تەواوی ئەو شوێنھاتانەیە کە لە ئەنجامی سەرەڕۆییەکانی دواڕۆژانی دەستەڵاتی سەر ھەڵدەدەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 24, 2020 15:26 Asia/Tehran
  • زەریف: ترەمپ بەرپرسی شوێنھاتی ھەرچەشنە سەرەڕۆییەکە لە ڕۆژانی کۆتایی ھاتنی ماوەی پۆستەکەی دا

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە بوختانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: «دۆناڵد ترەمپ» بەرپرسی تەواوی ئەو شوێنھاتانەیە کە لە ئەنجامی سەرەڕۆییەکانی دواڕۆژانی دەستەڵاتی سەر ھەڵدەدەن.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە پەیامێکی توییتێری دا لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە بوختانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران نووسی: ترەمپ وێنەیەکی بێ بایەخی کردووە بە بەڵگەی بوختانەکەی بۆ ئێران.

زەریف وتیشی: بەرلەمەش ھەر ئەمریکا بە بانگەشەی ساختەو بێ ناوەڕۆکی چەکی کۆکوژ ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیای لەنێو برد، حەوت ترلیۆن دۆلاری بە فێڕۆ داو بووە ھۆی کوژرانی ٥٨ ھەزارو ٩٧٦ ئەمریکی.

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوەش کردەوە کە، وا دیارە ئەمجارەیان زۆر خراپتر دەبێت، بەرپرسایەتی ھەمووشی لە ئەستۆی ترەمپە کە ڕۆژانی کۆتایی ھاتنی پۆستەکەی تێپەڕ دەکات.