کچی شەھید سولەیمانی: میراتی حاج قاسم ماوەی بەردەوام کرانی داگیرکارییەکانی ئیسرائیل نادات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i390978-کچی_شەھید_سولەیمانی_میراتی_حاج_قاسم_ماوەی_بەردەوام_کرانی_داگیرکارییەکانی_ئیسرائیل_نادات
کچی سەرداری شەھید «حاج قاسم سولەیمانی» ڕایگەیاند: با خەڵک و خۆڕاگریی فەلەستین بزانن کە میراتی حاج قاسم ماوەی بەردەوام کرانی داگیرکارییەکانی ئیسرائیل نادات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 30, 2020 08:10 Asia/Tehran
  • کچی شەھید سولەیمانی: میراتی حاج قاسم ماوەی بەردەوام کرانی داگیرکارییەکانی ئیسرائیل نادات

کچی سەرداری شەھید «حاج قاسم سولەیمانی» ڕایگەیاند: با خەڵک و خۆڕاگریی فەلەستین بزانن کە میراتی حاج قاسم ماوەی بەردەوام کرانی داگیرکارییەکانی ئیسرائیل نادات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «زەینەب سولەیمانی» شەوی چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی مەیادینی لوبنان بە دەربڕینی ئەمەی کە باوکم فەرماندەرو بەرپرسی لقێک بوو کە ھەڵگری ناوی ئارمانجەکەی فەلەستین بوو، وتیشی: ئازمانجی فەلەستین و خەڵکەکەی بۆ شەھید «سولەیمانی» گەلێک گرینگ بوو، ئەمڕۆش دەبینین کە ھێزی خۆڕاگریی فەلەستین چلۆن ئیسرائیلییەکانی تۆقاندووە.

کچەکەی سەرداری شەھید «حاج قاسم سولەیمانی» وتیشی: باوکم بناغەی خۆڕاگریی لە عێراق، سووریا، فەلەستین، لوبنان و تەنانەت ئێران داناو بە پاڵپشتییەکانی خۆی ھێزمەندو گەورەی کرد.

«زەینەب سولەیمانی» وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە «حاج قاسم» فەرماندەرێکی سەربازیی مەیدانیی بەھێز بە ڕادەیەکی دڵخوازیی ھەرە کاریگەرو زیرەکییەکی باڵا بوو، وتیشی: باوکم دڵێکی نەرم و نیانیشی ھەبوو کە لام وایە سەرکەوتنەکانیشی ھەر لە بەر ئەو دڵە نەرم و میانەی بوو.

«زەینەب سولەیمانی» پەیوەندیی نێوان باوکی و «سەیید حەسەن نەسروڵڵا»ی سکرتێری گشتنیی حیزبوڵڵای لوبنانی بە برایان وەسف کردو وتی: حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشیش بۆ حاج قاسم وەک لە دەماری لامل بوو و لە ڕاستی دا خۆی بە سەربازی جەماوەری ئێران و ڕابەری مەزنمان دەزانی.

«زەینەب سولەیمانی» بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە باوکم «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سووریای بە پیاوێکی بوێر دەزانی، وتیشی: «بەشار ئەسەد» ڕاوەستاو سەرباری ئەوەی کە ھەڕەشەی لێ دەکرا بەو پەڕی ھێزوتواناوە لە خەڵک و وڵاتەکەی بەرەڤانیی کرد.

وتیشی: باوکیشم لە ڕاستی دا لە سووریاو ئێران بە شێوەی ھاوکات بەرەڤانی کردو لە ڕوانگەی «حاج قاسم»ەوە ھیچ جیاوازییەک لە نێوان جەماوەری ئێران لەگەڵ جەماوەری لوبنان، سووریا، فەلەستین و یەمەن نەبوو.