زەریف بۆ ترەمپ : وریا بە لە داوی ئیسراییل نەکەوی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i391118-زەریف_بۆ_ترەمپ_وریا_بە_لە_داوی_ئیسراییل_نەکەوی
وەزیری دەرەوەی ئێران بە وشداریدانی جددی بە سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە : ھەر جۆرە یاری کردنێک بە ئاگر وڵامی بەرامبەری جددی بەدواوە دەبێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 02, 2021 16:06 Asia/Tehran
  • زەریف بۆ ترەمپ : وریا بە لە داوی ئیسراییل نەکەوی

وەزیری دەرەوەی ئێران بە وشداریدانی جددی بە سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە : ھەر جۆرە یاری کردنێک بە ئاگر وڵامی بەرامبەری جددی بەدواوە دەبێ.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی شەممە  لە توویتێک دا نووسی : زانیاریە نوێکان لە عێراق باس لەوە دەکەن ھۆکارانی شەڕاشۆی ئیسراییل خەریکی پیلانگێڕی بۆ پەلامار بۆسەر ئەمریکیەکانن تا ترەمپی لە حاڵی رۆیشتن بە بیانوویەکی ساختە لە شەڕەوە بگلێنن . 

زەریف روو لە سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە : ترەمپ ؟ وریای داوەکە بە . ھەر جۆرە یاری کردنێک بە ئاگر وڵامی بەرامبەری جددی بەدواوە دەبێ بە تایبەت لە دژی ھەمان برادەرانی خۆشەویستت . 

محەمەد جەواد زەریف رۆژی پێنجشەممەش لە کاردانەوە بە جوڵەکانی ئەمریکا لە کەنداوی فارس نوسی : ئێران بە دوای شەڕەوە نیە بەڵام بۆ بەرگری لە خەڵک و ئاسایش و بەرژەوەندیی نیشتمانیی خۆی سێ و دوو ناکات .