شەمخانی: هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان تەنیا بژاردەی واشنتۆنە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i391171-شەمخانی_هەڵوەشاندنەوەی_گەمارۆکان_تەنیا_بژاردەی_واشنتۆنە
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران وتی: هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم گەمارۆکان تەنیا بژاردەی واشنتۆن بۆ گەڕاندنەوە لە ستراتیژی شکست خواردووی سیاسەتی گوشاری زۆرینەی ترامپە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 04, 2021 06:18 Asia/Tehran
  • شەمخانی: هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان تەنیا بژاردەی واشنتۆنە

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران وتی: هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم گەمارۆکان تەنیا بژاردەی واشنتۆن بۆ گەڕاندنەوە لە ستراتیژی شکست خواردووی سیاسەتی گوشاری زۆرینەی ترامپە.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەریاوان عەلی شەمخانی لە هەژماری خۆی لە تویتەر نووسی: شەڕی ئەمریکا بۆ گەورە کردنەوەی بابەتێکی بێ نرخ وەکوو گەڕاندنەوەی ئەو وڵاتە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ئەنجامێکی نابێت. 

ناوبراو جەختی کردەوە : هەڵوەشاندنەوەی تەواوی گەمارۆکان تەنیا بژاردەی واشنتۆن بۆ گەڕاندنەوە لە ستراتیژی شکست خواردووی  گوشاری زۆرینەی دۆناڵد ترامپە.