ئێران کۆپتەرێکی جەنگیی دیکەی ساز کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i391401-ئێران_کۆپتەرێکی_جەنگیی_دیکەی_ساز_کرد
کۆپتەری جەنگی و ناسینەوەی شاھید 278  لە لایەن ناوەندی توێژینەوەکانی پیشە سازیی سپای پاسدارانی شوڕشی ئیسلامیی  ساز کراوە و ئێستا کەڵکی لێوەردەگیردرێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 09, 2021 10:17 Asia/Tehran
  • ئێران کۆپتەرێکی جەنگیی دیکەی ساز کرد

کۆپتەری جەنگی و ناسینەوەی شاھید 278  لە لایەن ناوەندی توێژینەوەکانی پیشە سازیی سپای پاسدارانی شوڕشی ئیسلامیی  ساز کراوە و ئێستا کەڵکی لێوەردەگیردرێ .

بە پێی راپۆرتی ئیران پرێس ، چەند بەشێکی ھەیکەلی ئەم کۆپتەرە لە مادەی ناکانزایی  سازکراوە کە وێڕای سوک کردنی کێشی کۆپتەرەکە ، لە بەرامبەر ژەنگھێنان و پوانیش دا دەیپارێزێ . 

ئەم کۆپتەرە لە دوو مۆدێلی تایبەتی ھەڵمەتی زەوینی و دەریایی واتە ھێرشبەری سوک ، ناسینەوە و گەڕانی دەریایی گەمی شکێن ساز کراوە . 

ئەم کۆپتەرە تەنای فڕۆکەوانێکی ھەیە و تا بەرزایی 4160 میتری بەرز دەبێتەوە و دەتوانێ بە خێرایی 240 کیلومەتر لە کاژێردا بفڕێ و بە رەشاش و رۆکێت و موشەک تەیاردەکرێ .