کانونی دوھەم 13, 2021 04:49 Asia/Tehran
  • «زولنوری» خوازیاری ھەنگاوی دەستبەجێی سئول بوو بۆ گەڕاندنەوەی داراییەکانی ئێران

سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە دیدارڕی لەگەڵ یاریدەری وەزیری دەرەوەی کۆریای باشووری خوازیاری ھەنگاوی دەستبەجێی سئول بوو بۆ گەڕاندنەوەی ئەو سامان و داراییانەی ئێران کە لە بانکەکانی ئەو وڵاتە دەستی گیراوە بە سەردا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موجتەبا زۆلنوری» سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە دیدار لەگەڵ «چویی جان کان» یاریدەری وەزیری دەرەوەی کۆریای باشووری وێڕای ئاماژە کردن بە پێشینەی دۆستایەتی و پەیوەندیی لەمێژینەی تاران و سئول و ھەوڵی ئەمریکا بۆ تێکدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان تاران و وڵاتانی دیکە وتی: ڕابەرانی ھەردووک وڵات نابێ بھێڵن ڕەوتی پەیوەندیی دۆستانەی نێوانیان لەژێر کاریگەریی کردارەکانی دوژمنکارانەو ڕق لە دڵانەی کۆشکی سپی ڕاگیرێت و بەرژەوەندییەکانی ھەردووک نەتەوەکە بکەوێتە مەترسییەوە.

سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە داراییەکانی ئێران لە بانکەکانی کۆریای باشووری کە لە بەر گوشاری ئەمریکا دەستیان بەسەردا گیراوە، وتیشی: چاوەڕوان دەکرێت ڕابەرانی کۆریای باشووری بە تەکبیرو وریاییەوە بۆ ئازاد کردنی ئەو سامانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بڕیار بدەن و نەھێڵن پەیوەندیی دۆستانەی نێوان ھەردووک وڵاتەکە تێک بچێت.

«چویی جان کان» یاریدەری وەزیری دەرەوەی کۆریای باشووریش لە دیدارەکەدا ڕایگەیاند: خواستی سئولیش گەڕاندنەوەی سەرچاوە دراڤییەکانی تارانە.

سەرپەیڤ